له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیمارات، مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید جێنشینی ئه‌بوزه‌بی كۆبووه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له شاری ئه‌بوزه‌بی پایته‌ختی ئیمارات، له‌گه‌ڵ شێخ محه‌مه‌د بن زاید، جێنشینی ئه‌بوزه‌بی و جێگری فه‌رمانده‌ی باڵای هێزه چه‌كداره‌كانی ئیمارات كۆبووه‌وه.
وه‌ك ئه‌وه له راگه‌یه‌نراوێكی حكوومه‌ت هاتووه، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بره‌ودان به پێوه‌ندییه‌كانی عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئیمارات و پرۆسه‌ی سیاسیی له عێراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه به گشتی تاوتوێ كرا و دووپات له گرنگیی پته‌وكردنی دۆستایه‌تیی و هاوئاهه‌نگی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئیمارات كرا.