له هه‌ڵه‌بجه، یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان كار له‌سه‌ر راكێشانی ئه‌ندامانی گۆڕان ده‌كات و ئه‌وه‌یش له‌ڕێی به‌رپرسێكی پێشووی گۆڕانه‌وه ده‌كرێ كه ده‌گوترێ "ده‌ركراوه".
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 25ی كانوونی دووه‌م، سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت له بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به "وشه"ی ڕای گه‌یاند، دوای ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای مانگی كانوونی دووه‌می ئه‌مساڵ، جه‌مال حاجی محه‌مه‌د ئه‌ندامی ده‌ست له‌كاركێشاوه‌ی خانه‌ی ڕاپه‌ڕاندنی گۆڕان له كۆبوونه‌وه‌ی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان ده‌رده‌كرێته ده‌ره‌وه، چونكه به به‌رنامه‌ی یه‌كێتی هه‌وڵی كۆتایی هێنان به گۆڕان ده‌دات، ئێسته له هه‌وڵی راكێشانی ئه‌ندامانی گۆڕان دایه.
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، برایه‌كی جه‌مال حاجی محه‌مه‌د به‌ناوی ڕه‌ئووف حاجی محه‌مه‌د كراوه‌ته جێگری به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی نۆی شاره‌زوور، بۆیه هه‌وڵی ته‌واوی ڕاكێشانی هه‌ڵسوڕاوانی گۆڕان ده‌ده‌ن تا ببن به یه‌كێتی.
ئێسته له‌ناو مه‌كۆی گۆڕان له هه‌ڵه‌بجه كێشه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ی یه‌كێتی دروست بووه و به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" گردی زه‌رگه‌ته له‌و كاره‌ی یه‌كێتی ئاگه‌دار كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هیچ هه‌ڵوێستێكیان نه‌بووه.