له‌گه‌ڵ به‌ره‌وپێشچوونی هه‌رێمی كوردستان، پیشه‌یه‌كی نوێ ڕووی له گه‌نجان كردووه كه ئه‌ویش (باریستا)یه، به‌ڵام تا ئێسته گه‌نجان یان به ماندووبوونی خۆیان یاخۆ به‌شێوه‌ی حه‌زكردن بۆ قاوه دروستكردن، كورد خاوه‌نی فێرگه‌یه‌كی ئه‌كادیمی نه‌بوو، له سلێمانی گه‌نجێكی شاره‌كه به بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئیتاڵی و مۆڵه‌تی فه‌رمی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازیی فێرگه‌ی هزری قاوه‌ی كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی كچ و كوڕ فێری باریستا ده‌كات و ده‌یان خاته سه‌ر كار.
فێرگه‌كه‌تان كه‌ی دامه‌زراوه و ئامانجتان چییه؟
فێرگه‌ی هزری قاوه له پارێزگای سلێمانی له یه‌كی كانوونی یه‌كه‌می 2021 به‌شێوه‌ی فه‌رمی، مۆڵه‌تمان وه‌رگرت له ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی شاره‌كه و دامه‌زراوه. ئامانجیشمان له كردنه‌وه‌ی و دامه‌زراندنی فێرگه‌كه، پێگه‌یاندنی باریستایه به شێوازی زانستی و سه‌رده‌مانه.
له كوردستان تا ئێسته باریستای ئه‌كادیمی نه‌بوو یان به‌هۆی كه‌می ئه‌زموونه‌وه، فێرگه‌ی تایبه‌تتان به هزری قاوه كرده‌وه؟
راستییه‌كه‌ی تا ئیسته هیچ شوێنێكی ئه‌كادیمی و فێرگه‌یه‌كی كوردی نه‌بووه تایبه‌ت بێت بۆ فێربوونی باریستا، ڕه‌نگه چه‌ند كه‌سێكی كه‌م له ده‌ره‌وه‌ی وڵات فێر بووبن، بۆیه هه‌وڵمان دا فێرگه‌كه دابمه‌زرێنین لێره و سوودی بۆ نه‌وه‌ی نوێی كورد هه‌بێت، گه‌نجان بتوانن له‌گه‌ڵ شێفێكی كوردی و به‌زمانی شیرینی كوردی، وانه‌كان بخوێنن و فێربن و به‌رده‌وام له پێوه‌ندی دابین له‌گه‌ڵیان بۆ به‌ره‌وپێشبردنیان.
قاوه بۆ كورد شتێكی نامۆیه، یان كورد خاوه‌نی قاوه بووه به‌ڵام باریستای باشمان نه‌بووه تا بیناسێنێت؟
به‌گشتی له كورددا قاوه‌خۆر زۆر نییه، به‌ڵام ورده ورده خه‌ریكه بڵاو ده‌بێته‌وه له‌ناو هاووڵاتییان، به‌جۆرێك خه‌ریكه قاوه‌خواردنه‌وه وه‌ك كولتوورێكی لێ دێت و گرنگی پێ ده‌درێت، ئه‌ویش ئه‌گه‌ر هه‌وڵ بده‌ین تام و بۆنی ته‌واوی لێ بكه‌ین، خه‌ڵك زیاتر حه‌زی لێ ده‌كات، داواكردنی زیاتر ده‌بێت. ئێمه وه‌ك كورد چایچیی باشمان هه‌بووه، ئه‌ویش به خۆرسك فێر بوونه و كه‌سانی ئه‌كادیمی باریستامان نه‌بووه، به دامه‌زراندنی فێرگه‌ی هزری قاوه، وا ده‌كات له‌گه‌ڵ دنیای ڕۆژئاوا دوا نه‌كه‌وین و باریستایه‌كی ئه‌كادیمیمان هه‌بێت و قاوه‌یه‌كی به تام و بۆن ئاماده بكه‌ین. به‌ڵام به دڵنیاییه‌وه خه‌ڵكی شاره‌زامان زۆر كه‌مه وه‌ك باریستا.
كێن ئه‌وانه‌ی ده‌توانن سوود له فێرگه‌كه‌تان وه‌ربگرن؟
ئێمه به چه‌ند شێوازێك كۆرس ده‌ڵێینه‌وه، بۆیه هه‌موو كه‌سێكی پێگه‌یشتوو ده‌توانێ سوودی لێ وه‌ربگرێت، به‌جۆرێك ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێ له ماڵه‌وه قاوه‌ی به‌تام بخۆنه‌وه، یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاره‌زوومه‌ندن ببن به باریستا، هه‌روه‌ها ئه‌و كه‌سانه‌یش كه شاره‌زاییان هه‌یه و ده‌یانه‌وێ به شێوازێكی ئه‌كادیمی فێر ببن. ئه‌وانه‌ی سه‌ردانمان ده‌كه‌ن زیاتر ئامانجمان لایه‌نی بازرگانی نییه ئه‌وه‌نده‌ی ده‌مانه‌وێ كه‌سه‌كه فێری باریستا ببێت به‌شێوه‌یه‌كی دروست و زانستی و ئه‌كادیمی.
له فێرگه‌كه‌تان چه‌ند جۆر بڕوانامه ده‌به‌خشرێته‌وه و وانه‌كان به چه‌ند زمان ده‌گوترێنه‌وه؟
له فێرگه‌ی هزری قاوه مۆڵه‌تی فه‌رمیمان هه‌یه بۆ گوتنه‌وه‌ی كۆرسه‌كانمان، بۆیه ده‌توانین بۆ هه‌موو كۆرسه‌كانمان بڕوانامه‌ی ناوخۆی باوه‌ڕپێكراو ببه‌خشین، هه‌روه‌ها بڕوانامه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش ده‌ده‌ین به‌و فێرخوازانه‌ی كه پڕوفیشناڵ ده‌بن. له‌كاتی گوتنه‌وه‌ی كۆرسه‌كانیشدا، ده‌توانین به زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی و فارسی و ئه‌ڵمانی وانه‌كان بڵێینه‌وه.
هێنانه ناوه‌وه‌ی باریستای كچ له‌لای ئێوه بۆ كاری قاوه و ناسینیان به‌كاركردن وه‌ك باریستایه‌كی شاره‌زا، له كوێوه بیرۆكه‌كه گه‌نگه‌شه‌ی كرد؟
بیرۆكه‌كه له‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه یه‌كه‌م جار ئێمه نه له كوڕان و نه له كچان باریستای ئه‌كادیمیمان نه‌بوو، له‌وه‌یشدا ژنان په‌راوێز خرابوون و هیچ شوێنێك نه‌بوو ده‌ستیان بگرێت و فێری كاری باریستایان بكات. بۆیه ده‌ستمان به‌وه كرد كه فێرگه‌یه‌ك بۆ گه‌نجان به هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز بكه‌ینه‌وه. به بۆچوونی ئێمه له "فێرگه‌ی هزری قاوه" ژنان هیچیان له كوڕه‌كان كه‌متر نییه، بگره هه‌ندێكیان زور پابه‌ندن و زۆریش ڕژدن، هه‌روه‌ها زۆریش باشن بۆ فێربوون، ئێمه فێرخوازی ژنمان زیاتر بووه تا ئێسته، بۆیه شانازییان پێوه ده‌كه‌ین، خۆم یه‌كه‌م كه‌س بووم له ساڵی 2014 یه‌كه‌م باریستای ژنم خسته سه‌ركار و زۆر سه‌ركه‌وتوو بوو، دواتر بوو به یه‌كێك له باریستا به‌ناوبانگه‌كانی شاری سلێمانی.
كچان یان كوڕان بۆ كاری باریستای زیره‌كترن؟
راستییه‌كه‌ی هه‌ردووكیان ئه‌گه‌ر خولیای كاره‌كه‌یان هه‌بێت و حه‌ز به فێربوون بكه‌ن، به باشی فێر ده‌بن، به‌ڵام ژنان پابه‌ندترن بۆ وه‌رگرتنی ڕێنوێنییه‌كان و بوونیان به باریستایه‌كی شاره‌زا.
پلانتان چییه بۆ فراوانكردنی فێرگه‌ی هزری قاوه؟
به‌رنامه‌ی كاری ئێمه ئیشكردنه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه زۆرترین هاووڵاتی فێری باریستایی ببێت به ئاكادیمی و ڕێنوێنیی نوێ، ئه‌مه‌یش بۆ ئه‌وه‌ی قاوه وه‌ك خۆی به هاووڵاتییانی خۆشه‌ویست بگه‌یه‌نین، هه‌روه‌ها به‌رفراوانكردنی فێرگه‌كه‌مان له شاره‌كانی تریش.
وه‌ك شێفی باریستاكان خاوه‌نی چه‌ند بڕوانامه‌یت و چه‌ندت خوێند تا گه‌یشتیت به پله‌ی ڕاهێنه‌ر؟
من له ساڵی 1997ه‌وه چوومه‌ته بواری كافێ و ڕێستورانته‌وه، به‌ڵام له ساڵی 2013ه‌وه به به‌رده‌وامی خه‌ریكی فێربوون و زانیاری كۆكردنه‌وه‌م له‌سه‌ر باریستایی، ئێسته خاوه‌نی چه‌ند بڕوانامه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیم، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش به‌رده‌وامم له فێربوون.
به‌شداریكردن و ته‌واوكردنی خوێندن و بوون به‌باریستایه‌كی باش له‌لای ئێوه چه‌ند ماوه‌ی ده‌وێت؟
ئێمه له فێرگه‌ی هزری قاوه، كاتی دیاریكراومان نییه بۆ فێرخوازه‌كان، بۆیه تا به ته‌واوی فێر نه‌بن ده‌ستیان لێ به‌رناده‌ین، هه‌روه‌ها دوای ته‌واوكردنی خوله‌كان، به‌رده‌وام گفتوگۆمان هه‌یه له‌سه‌ر زانیاری نوێ له‌گه‌ڵ باریستاكان، به‌ڵام خۆی ماوه‌ی خوله‌كه یه‌ك هه‌فته‌یه و بۆ 10 ڕۆژ به‌رده‌وامی ده‌بێت.
پاشخان:
یادگار ئه‌نوه‌ر شێف و ڕاهێنه‌ری نێوده‌وڵه‌تی باریستایه، له 1978 له سلێمانی له دایك بووه، خاوه‌نی كافێ فرووتییه له شاره‌كه، له ساڵی 2013ه‌وه وه‌ك باریستایه‌كی ناسراو له شه‌قامی ئۆرزدی كار ده‌كات، خاوه‌نی بیرۆكه‌ی فێرگه‌ی هزری قاوه‌یه له كوردستان كه یه‌كه‌م فێرگه‌ی كوردییه له ته‌واوی هه‌رێم، گه‌نجان فێری كاری باریستایی ده‌كات و بڕوانامه‌یان پێ ده‌به‌خشێت و ده‌یانخاته سه‌ر كار.
باریستا كه‌سێكه كه له قاوه‌خانه‌كه پیشه‌گری ده‌كات و پێشكه‌ش به بنكه‌ی ئێسپرێسۆ ده‌كات. هه‌رچه‌نده پیشه‌كه فه‌رمی نییه، به‌ڵام زۆربه‌ی كافێیه‌كان به‌كاری دێن بۆ ئه‌وه‌ی پێشانی بده‌ن كه ئێسپرێسۆیان هه‌یه هه‌موو ساڵێك، جامی جیهانی باریستا به‌كار دێت بۆ دیاریكردنی ڕێكلامكاره‌كه. یارییه‌كه بۆ یه‌كه‌م جار له نه‌رویج به‌ڕێوه چوو.