مه‌شقه‌كانی یانه‌ی هندرێن... فۆتۆ: هێدی HD
دوای وه‌ستانی به هۆی پشووی نێوان هه‌ردوو قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌م، ئه‌مڕۆ خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، یارییه‌كانی گه‌ڕی 16 و ده‌ستپێكی قۆناغی دووه‌می خولی نایابی كوردستان ده‌ست پێ ده‌كات و حه‌وت یاری دێنه ئه‌نجامدان.
خشته و كاتی یارییه‌كان به‌م شێوه‌یه ده‌بێت:
ئارارات - شێروانه یاریگه‌ی دووه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری، سه‌عات 13:00
هه‌ولێر - زاخۆ یاریگه‌ی دووه‌می فڕه‌نسۆ هه‌ریری، سه‌عات 15:00
هندرێن - دهۆك یاریگه‌ی هندرێن، سه‌عات 14:00
چه‌مچه‌ماڵ - سه‌یدسادق یاریگه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، سه‌عات 14:00
سیروانی نوێ - سۆران یاریگه‌ی سیروانی نوێ، سه‌عات 14:00
ده‌ربه‌ندیخان - برایه‌تی یاریگه‌ی ده‌ربه‌ندیخان، سه‌عات 14:00.
یه‌كێتیی تۆپی پێی كوردستان هه‌روه‌ها بڕیاری دا یاریی نێوان پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر و نه‌ورۆز بۆ سبه‌ی پێنجشه‌م دوابخرێت.
له‌م گه‌ڕه‌دا یانه‌ی شه‌قڵاوه چاوه‌ڕوان ده‌بێت و یاریی ناكات.
له خولی نایابی كوردستان یانه‌ی هندرێن له پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندییه به 30 خاڵ و سیروانی نوێ له دوای ئه‌و دێت به 27 خاڵ.