رووسیا هەڕەشە لە ئەمەریكا و ئەوروپا دەكات

:: PM:02:18:26/01/2022 ‌
وێڕای ئەوەی تەنگژەی ئۆكرانیا رۆژ بە رۆژ قووڵتر دەبێتەوە، رووسیا بە جێگیركردنی هێزەكانی لە سنووری ئۆكرانیا گرژیی دروست كردووە، ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپایش هەڕەشە دەكەن ئەگەر رووسیا هێرش بكات، سزای توندی بەسەر دەسەپێنن. كەچی ئەمڕۆ رووسیا هەڕەشە لە ئەمەریكا دەكات و پێی دەڵێ ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە، دەجووڵێینەوە.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ چوارشەم 26ی كانوونی دووەم بڵاوی كردووەتەوە، وەزیری دەرەوەی رووسیا سێرگی لاڤرۆڤ، هۆشداریی ئەوەی دا كە سیستمی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان، گۆڕانكاریی بەسەردا هاتووە، ئەو گۆڕانكارییەیش بەرەو نەرێنییە، بۆیە پێویستە ئەمەریكا و وڵاتانی ئەوروپا وەڵامی رووسیا بدەنەوە، ئەگەرنا رووسیا دەستەوەستان نابێت و دەجووڵێینەوە.

لاڤرۆڤ ئەمڕۆ بەرانبەر بە ئەنجوومەنی دۆمای رووسی قسەی كرد و گوتی، گۆڕانكاریی بنچینەیی بە پێوەندییە نێودەوڵەتییەكاندا هاتووە، سیستمی پێوەندییە نێودەوڵەتییەكان بە تەواوی شێواوە، بۆیە رووسیا بەرانبەر بە ئەمەریكا و ئەوروپا دەستەوەستان نابێت، دەبێ یەكێتیی ئەوروپا پاڵەپەستۆ بخاتە سەر ئۆكرانیا كە پێویستە رێككەوتنی "مینسك" جێبەجێ بكات، خۆ ئەگەر وەڵام نەدرێینەوە، رووسیا دەجووڵێتەوە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە رووسیا زیاتر لە 100 هەزار سەربازی لە سنووری ئۆكرانیا جێگیر كردووە، مەبەستی ئەو وڵاتە ئەوەیە كە ئۆكرانیا لە ناتۆدا نەبێتە ئەندام و ئەوە بە هەڕەشە بۆ سەر خۆی دەزانێ. بۆیە پێشبینی ئەوە دەكرێ كە ئۆكرانیا داگیر بكات. ئەمەریكایش هەشت هەزار و 500 سەربازی لە سنوورەكانی ئۆكرانیا جێگیر كردووە. هاوكات هەڕەشە لە رووسیا دەكرێ كە لە ئەگەری داگیركردنی ئۆكرانیا، سزای توندی دەدەن.

عەرەبیە
https://www.alarabiya.net/arab-and-world/2022/01/26/%D8%B1%D9%88%D8%B3%D9%8A%D8%A7-%D8%AA%D9%87%D8%AF%D8%AF-%D8%A3%D9%85%D9%8A%D8%B1%D9%83%D8%A7-%D8%A7%D9%86-%D9%84%D9%85-%D9%86%D8%AA%D9%84%D9%82-%D8%B1%D8%AF%D8%A7%D9%8B-%D8%B3%D9%86%D8%AA%D8%AD%D8%B1%D9%91%D9%83
وشە- وشیار ئەحمەد ئەسوەد



وشە - وشیار ئه‌حمه‌د ئه‌سوه‌د