فلنجه ئه‌و پارچه‌یه‌یه كه له‌گه‌ڵ ''بانس و دیسك'' به‌ستراوه، كاری هێواشكردنه‌وه و ڕاگرتنی ئۆتۆمبێله، كاتێك ئیستۆپ ده‌كه‌یت، ئه‌وا بانسه‌كان ده‌نووسێن به فلنجهكهوه و ئۆتۆمبێله‌كه ورده ورده به‌گوێره‌ی بڕی په‌ستان له‌سه‌ری ئیستۆپه‌كه هێواش ده‌بێته‌وه، به‌ڵام شاره‌زایه‌كی میكانیكی حاڵه‌تێك ده‌خاته ڕوو كه ده‌ریده‌خات كێشه له فلنجهدایه.
له‌مباره‌یه‌وه كاروان ڕه‌زا رۆنگۆڕ و شاره‌زای بواری میكانیكی و كاره‌بایی ئۆتۆمبێل، بۆ ''وشه'' ئاشكرای كرد، فلنجه یه‌كێكه له گرنگترین به‌شی ئیستۆپ، به‌تایبه‌ت له‌م كه‌شوهه‌وایه‌دا، چونكه نه‌مانی ئیستۆپ كاره‌ساتێكی گه‌وره‌یه و هۆكاری سه‌ره‌كی رووداوی هاتوچۆیه، بۆیه هه‌میشه وریای به‌شه‌كانی ئیستۆپ به وه‌ك ''فلنجه، دیسك و بانسی''،
فلنجە یەکێکە لە گرنگترین بەشەکانی ئیستۆپی ئۆتۆمبێل
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌گه‌ر ئه‌م كێشه‌یه‌ت تووش بوو، 100% بزانه هۆكاره‌كه‌ی فلنجهیه، ئه‌گه‌ر له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا به خێرایی 60 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێكدا رۆیشتی، كه قاچت خسته سه‌ر ئیستۆپی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت و هه‌ستت كرد له‌رزین هه‌یه، ئه‌وا دڵنیابه كێشه‌ت له فلنجه‌كانی ئۆتۆمبێله‌كه‌تدا هه‌یه، یان خوار بوون یاخۆ به‌كه‌ڵك نه‌ماون، جا پێشه‌وه بێت یان دواوه، چاره‌سه‌ره‌كه‌یشی ته‌نیا گۆڕینه.
بۆیه وریابه له‌كاتی لێخوڕینی ئۆتۆمبێلدا ئه‌گه‌ر ئه‌و حاڵه‌ته‌ت تووش بوو، بزانه فلنجهكهت ته‌واو نییه و پشكنین بۆ ته‌واوی فلنجه‌كان بكه، كاتێك ئه‌و فلنجهیهی خراپ بووه دیاریت كرد، بیگۆڕه و دڵنیابه كێشه‌كه‌ت چاره‌سه‌ر ده‌بێت.