به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای ده‌گه‌یه‌نێت، پێگه‌ی هه‌رێم له عێراق له رووی سیاسی و ئابووری و ته‌ناهی، جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
هه‌رێمی كوردستان له 30 ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی ده‌رگای دنیای ده‌ره‌وه به‌سه‌ر خۆیدا بكاته‌وه
سه‌فین دزه‌یی به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان له 30 ساڵی رابردوودا توانیویه‌تی ده‌رگای دنیای ده‌ره‌وه به‌سه‌ر خۆیدا بكاته‌وه، بۆیه ئێسته پێگه‌ی هه‌رێم له عێراق له رووی سیاسی و ئابووری و ته‌ناهییه‌وه، جێی بایه‌خی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تییه.
روونی كرده‌وه كه شه‌ڕی داعش و سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی پێشمه‌رگه و له خۆگرتنی دوو ملیۆن ئاواره و پێكه‌وه‌ژیان و لێبورده‌یی، هه‌موویان هۆكار بوون تا پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر بكه‌ن.
به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه باسی له‌وه‌یش كرد، هه‌ڵوێست و پێگه‌ی سیاسیی سه‌ركردایه‌تی و حكوومه‌تی هه‌رێم، رۆڵی هه‌بووه له نه‌خشه‌دانانی سیاسه‌تی ناوخۆی عێراق و كاریگه‌ری هه‌رێمی، كۆمه‌ڵێك فاكته‌ر هه‌ن كه هه‌رێم وه‌ك به‌شێكه له عێراق، به‌ڵام پێگه‌ی به‌هێزی وایكردووه، بووه به شوێنی شاندی بیانی له ئاستی جیاواز و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی و وه‌زیرانی ده‌ره‌وه و به‌رگری و ئابووری.
دزه‌یی سه‌رباری گرنگی بوونی پێوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتان، هێمای بۆ ئه‌وه‌یش كرد، بوونی كونسوڵگه‌ی وڵاتانی دنیا و رێكخراوه‌كانی یوئێن له هه‌رێم، هه‌روه‌ها 14 نوێنه‌رایه‌تیی حكوومه‌تی هه‌رێم له وڵاتان و هه‌بوونی هه‌ندێ به‌های هاوبه‌شی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان له‌گه‌ڵ دنیای ده‌ره‌وه و ئازاد، هه‌موو ئه‌مانه نیشانه‌ی پێگه‌ی به‌هێزی هه‌رێمن.
لێدوانه‌كه‌ی دزه‌یی له‌كاتێكدایه، ئێسته مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كوردستان، به سه‌ردانێكی فه‌رمی له ئیماراته و دوێنی له‌لایه‌ن جێنشینی ئه‌بوزه‌بی پێشوازیی لێ كرا.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی