چاودێرانی سیاسی پێیان وایه، به سووربوونی یه‌كێتی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق، یه‌كڕیزیی كورد تێكده‌چێ و پێویسته یه‌كێتی ددان به‌وه‌دا بنێ كه كورد له پۆست و كورسی گرنگتره.
زیره‌ك ڕواندزی چاودێری سیاسی، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌هۆی سووربوونی یه‌كێتی له دیاریكردنی ته‌نیا كاندیدێك بۆ پۆستی سه‌رۆك كۆمار كه جێی ڕه‌زامه‌ندی لایه‌نه‌كانی تر نییه، له‌م ناوه‌نده‌دا یه‌كێتی یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی كوردی تێكده‌دا، پۆستی سه‌رۆك كۆمار پۆستێكی گشتییه و ده‌بێ كۆده‌نگی ناوماڵی كوردی له‌سه‌ر بێت، به‌تایبه‌ت كۆده‌نگی پارتی و یه‌كێتی .
به‌رهه‌م ساڵح پیاوێكی بێ متمانه‌یه
زیاتر گوتی، یه‌كێتی له‌ناو بوونی ئه‌م هه‌موو كادر و كه‌سایه‌تییانه‌ی هه‌یه‌تی، كه‌چی چه‌قی ململانێیه‌كانی ته‌نیا له‌سه‌ر كه‌سێك چڕ كردووه‌ته‌وه، كه له چوار ساڵی ڕابردوو كلیلی كۆشكی سه‌لامی لابووه و هیچ سوودێكی بۆ كورد و هه‌ڵوێستێكی كوردانه و كوردستانییانه‌ی نه‌بووه .
لای خۆیه‌وه ئازاد خه‌لیفانی چالاكی مه‌ده‌نی، به "وشه"ی راگه‌یاند، به‌رهه‌م ساڵح پیاوێكی بێ متمانه‌یه، سیاسه‌ت لای ئه‌و مانه‌وه‌یه له‌سه‌ر كورسی، ئێسته پارتی بیكاته كاندیدی خۆی و بیكاته سه‌رۆك كۆمار كێشه‌ی نییه، بۆ چوار ساڵی تر ده‌بێته پارتی.
هاوكات محه‌مه‌د باپیر شاره‌زا له كاروباری حزبه كوردییه‌كان، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ناكرێ یه‌كێتی سیاسه‌ت به عینادی بكات و ته‌نیا فۆكسی له‌سه‌ر به‌رهه‌م ساڵح بێت، ده‌بێ هه‌وڵی پاراستنی یه‌كڕیزی بدات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه ئێسته به‌رهه‌م ساڵح نه‌ك كوردستانییه‌كان، به‌ڵكو شه‌قامی عێراق و لایه‌نه‌كان لێی ناڕازین و دانانه‌وه‌یشی له پۆستی سه‌رۆك كۆمار ئه‌گه‌رێكی كه‌مه.
سۆران/ موڕشید برادۆستی