رێكخراوی یوئێن دی پی له به‌غدا، خولی راهێنان بۆ دادوه‌رانی كوردستان و عێراق له‌سه‌ر لێكۆڵینه‌وه له "تاوانه‌كانی دارایی" ده‌كاته‌وه و هاوئاهه‌نگیش له‌نێوان دامه‌زراوه‌كانی لێكۆڵینه‌وه و دادوه‌ران دروست ده‌كات.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 26ی كانوونی دووه‌م، دادەوەرێكی بەشدار له خوله‌كه، بۆ "وشه" گوتی، رێكخراوی یوئێن دی پی له به‌غدا پڕۆژه‌یه‌كی ده‌ست پێ كردووه بۆ دادوه‌ران كه تیایدا قسه له‌سه‌ر "تاوانه‌كانی دارایی" ده‌كرێ.
ڕوونیشی كرده‌وه، له هه‌رێمی كوردستان دوو دادوه‌ر به‌شداریان كردووه جگه له ئه‌فسه‌رانی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان و دیوانی چاودێری دارایی، هه‌روه‌ها دادوه‌ره‌كانی عێراقیش به‌شدارن.
مه‌به‌ست له كردنه‌وه‌ی ئه‌و خوله ئاشناكردنی دادوه‌ره‌كانه له پرسی "تاوانی دارایی" كه بڕیاره له عێراق و كوردستان له‌چوارچێوه‌ی ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی كاری له‌سه‌ر بكرێ.
وشه/ فه‌یسه‌ڵ شێخانی