ڕووسیا و ئۆكراینا له ڕووی مێژوویی و نه‌ته‌وه‌ییه‌وه بنه‌مایه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه و هه‌ردوولا سلاڤین، ئه‌مه‌یش وایكردووه كه ڕووسه‌كان هه‌میشه ئۆكراینا به به‌شێك له خاكی خۆیان بزانن و له سه‌رده‌مانی زوویش به‌شێك بووه له ڕووسیا، واته به‌ر له دروستبوونی سۆڤیه‌ت و ململانێكانی به‌ره‌ی ڕۆژهه‌ڵات و ڕۆژئاوایش، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا هه‌میشه له ئاڵۆزی و هه‌ڕه‌شه و كێشه و ململانێدا بووه و له سه‌ده‌كانی ناوه‌ڕاسته‌وه تا ئێسته‌یش ئارامییه‌كی هه‌میشه‌یی و ئاشتییه‌كی سه‌رتاسه‌ری به‌خۆیه‌وه نه‌بینیووه.
له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌می زاینی شازاده یاروسلاڤی دانا له ناوچه‌كانی نێوان ده‌ریای به‌ڵتیك و ڕه‌ش یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی بۆ سلاڤییهكانی ڕۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا دامه‌زراند، به ناوی "ڕووس كییڤ" كه به‌شی ڕۆژئاوای ئێسته‌ی ڕووسیا و ئۆكراینا ناوه‌ندی سه‌ره‌كی ده‌وڵه‌ته‌كه بوون و به ته‌واوی یه‌كگرتوو و یه‌ك كولتوور و زمانیان هه‌بوو، كه زمانی ڕووسی بوو.
ئێسته هه‌ریه‌ك له
ڕووسیا و ئۆكراینا، خۆیان به خاوه‌نداری و نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ته ده‌زانن كه شازاده یاروسلاڤی دانا له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌م بۆ ڕووسه‌كانی دروست كردووه، مۆسكۆ به‌هۆی سووربوونی له‌سه‌ر ئه‌و هزره، كه‌شتیگه‌لی جه‌نگی خۆی له ده‌ریای به‌ڵتیك به ناوی یاروسلاڤ ناوناوه، وه‌ك ئاماژه‌یه‌كی ڕوون كه ناوچه‌كه خاكی ڕووسیا بووه و مۆسكۆیش نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌وڵه‌ت ده‌كات كه له سه‌ده‌ی یازدهم شازاده دانا و ژیره‌كه دایمه‌زراندووه، ئه‌گه‌رچی ئێسته ته‌واوی خاكی ئه‌و ده‌وڵه‌ته له ژێر ده‌سه‌ڵاتی مۆسكۆ نییه، به‌ڵام كۆشش بۆ گێڕانه‌وه‌یان ده‌كات. له به‌رانبه‌ر ئه‌وه‌یش دا ئۆكراینا ناوی پایته‌خته‌كه‌ی بریتییه له كییڤ كه ناوی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی یاروسلاڤی دانا بووه.
له 2014یش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕووسیا سوپای گه‌یانده نیمچه دوورگه‌ی كریما
هه‌ریه‌ك له به‌شی ڕۆژئاوای ئێسته‌ی ڕووسیا و بیلاڕووس و ئۆكراینا له سنووری ده‌وڵه‌تی ڕووس كییڤ بوون، له سه‌ده‌ی ههشتهمو نۆیه‌می زاینی ئاینی كریستیانی له ئیمپراتۆریه‌تی بیزه‌نتییه‌وه به‌ره‌و كییڤ بڵاوه‌ی پێكرا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه جیاوازییه‌ك له نێوان به‌شی ڕۆژئاوای ناوچه‌كانی گه‌لی سلاڤی كه ئۆكراینا و بیلاڕووسی ئێسته‌ن به‌ره‌و ده‌ریای به‌ڵتیك له‌گه‌ڵ به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی دروست ببێت. ئه‌مه له كاتێكدابوو كه هێشته ده‌وڵه‌تی ڕووس كییڤ بوونی نه‌بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌و جیابوونه‌وه و له‌یه‌كتر ترازانهیش له دوای یه‌كخستنه‌وه‌ی هه‌ردوولا له‌لایه‌ن یاروسلاڤی دانا له سه‌ده‌ی یازده‌یه‌م، هاوكات له سه‌ده‌ی سێزده‌یه‌م یه‌كگرتوویی هه‌ردوولا زۆر به‌هێزتر بوو، له‌و كاته‌ی هێرشی مه‌غۆله‌كان گه‌یشته ناوچه‌كه.
له سه‌ده‌ی حه‌ڤده‌یه‌می زاینیش كاتێك ڕووسیا به ته‌واوی به‌رفره‌وان و به‌هێزبوو و ئیمپراتۆریه‌تێكی دامه‌زراند، ئۆكراینا نه‌یتوانی ببێت به خاوه‌نی قه‌واره‌ی خۆی بۆیه، وه‌ك به‌شێكی نێو ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا مایه‌وه و له‌و سه‌رده‌مه "كییڤ"ی پایته‌ختی ئێسته‌ی ئۆكراینا، به دایكی شاره‌كانی ئیمپراتۆریه‌تی ڕووسیا ناوی ده‌برا، له ڕووی كولتووری و فه‌رهه‌نگییه‌وه كاریگه‌ری ته‌واوی به‌سه‌ر ئیمپراتۆریه‌تییه‌كه هه‌بوو و ناو و ناوبانگی له مۆسكۆ و سانپترسبۆرگ زۆر زیاتر بوو.
ئه‌مه درێژه‌ی كێشا تا شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری 1917 و ڕووخانی ئیمپراتۆریه‌ت و دامه‌زراندنی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت، هه‌رچه‌نده له‌گه‌ڵ ئه‌و گۆڕانكارییانه ئۆكراینای ئێسته بۆ ماوه‌یه‌كی كه‌م سه‌ربه‌خۆیی خۆی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام سۆڤیه‌ت دواجار ده‌ستی به‌سه‌ردا گرته‌وه و به زه‌بری هێز كردییه‌وه به به‌شێك له خاكی یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت و ڕووسیای ئێسته. له‌و كاته ئۆكراینا دووه‌م كۆماری فیدراڵی بوو له نێو یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له ڕووی ڕووبه‌ره‌وه و ریزبه‌ندی پازدهیهمینیشی گرتبوو له ڕووی ژماره‌ی دانیشتنه‌وه، به‌هۆی شوێنه ستراتیجییه‌كه‌ی و به پیتی خاكه‌كه‌ی بۆ كوشتوكاڵ و پیشه‌سازی بواری سه‌ربازی، زۆرترین گرنگی له‌لایه‌ن سۆڤیه‌ته‌وه پێ دراوه، چه‌كه ئه‌تۆمییه‌كانی سۆڤیه‌ت به‌شێكی زۆری له ئۆكراینا بوون، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكرد كه كاره‌ساتی چیرنۆبل له ئۆكراینا ڕوو بدات.
له ساڵی 1954 نیكیتا خرۆشۆڤی ڕێبه‌ری ئه‌وكاتی سۆڤیه‌ت، نیمچه دوورگه‌ی كریمای به‌خشییه كۆماری ئۆكراینا بۆ به‌هێزكردنی پێوه‌ندی برایانه و دۆستانه له نێوان ئۆكراینا و ڕووسیا، دوای كه‌وتنی سۆڤیه‌ت و ههڵوهشانهوهیشی، ئۆكراینا وه‌ك كۆمارێكی كۆنی سۆڤیه‌ت، سه‌ربه‌خۆیی خۆی به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام له‌و كاته‌وه نه‌ته‌وه‌په‌رستانی ڕووس به توندی هه‌وڵی ئه‌وه‌یانداوه، كه نیمچه دوورگه‌كه له ئۆكراینا وه‌ربگرنه‌وه، چونكه بایه‌خێكی گرنگی ستراتیجی هه‌یه و به‌نده‌ری شاری سیفاستوبۆل كه كه‌وتووه‌ته ئه‌و نیمچه دوورگه‌یه‌وه، مه‌ڵبه‌ندی سه‌ره‌كی هێزی ده‌ریای سۆڤیه‌ت بووه له ده‌ریای ڕه‌ش.
له‌گه‌ڵ ئه‌و سهربهخۆبوونهیشی ڕووسیای دوای سۆڤیه‌ت به نه‌رمییه‌وه مامه‌ڵه‌ی كرد، ویستی یه‌كێتییه‌كی هاوبه‌ش له نێوان ڕووسیا و بیلاڕووسیا و ئۆكراینا دروست بكات، وه‌ك سێ وڵات كه گه‌لێكی هاوبه‌ش تێیدا ده‌ژین و بنه‌چه‌یه‌كی هاوبه‌شیان هه‌یه، بیلاڕووسیا بوو به به‌شێك له‌و ستراتیجه‌ی پووتین و هه‌موو شتێكی مۆسكۆی قبووڵ كرد، به‌ڵام ئۆكراینا زیاتر به‌و وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا كشا، كه ئه‌مه‌یش به ته‌واوی مۆسكۆی نیگه‌ران كرد.
له 1997 مۆسكۆ و كییڤ په‌یماننامه‌ی مه‌زنیان واژوو كرد، كه دووپات له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و هاریكاری و هاوبه‌شایه‌تی نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كاته‌وه، ئه‌مه‌یش ددانپێدانانێكی ڕوونی ڕووسیای نوێ بوو، به سنووره‌كانی ئۆكراینا، به‌ڵام دوای شه‌ش ساڵ و له 2003 یه‌كه‌م ته‌نگژه‌ی دیپلۆماسی له نێوان هه‌ردوولا ده‌ستی پێكرد، پاش ئه‌وه‌ی ڤیلادیمێر پووتینی ده‌سه‌ڵاتی ڕووسیای گرته ده‌ست.
له‌و كات مۆسكۆ هه‌وڵی دروستكردنی به‌نداوێكی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر گه‌رووی كیرتش و نزیك له دوورگه‌ی توزلای ئۆكراینا دا، ئه‌مه‌یش كییڤی تووڕه كرد و به ته‌واوی په‌یامی ئه‌وه‌ی گه‌یانده ئۆكراینا كه مۆسكۆ هه‌وڵی گێڕانه‌وه‌ی سنووره كۆنه‌كان ده‌دات، كێشه‌كه چاره‌سه‌ر نه‌بوو، تا سه‌رۆكی هه‌ردوولا به‌یه‌كه‌وه كۆبوونه‌وه و گرژییه‌كان هێوربوونه‌وه و مۆسكۆ له دروستكردنی به‌نداوه‌كه وه‌ستا.
ساڵی 2004 له هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی ئۆكراینا، مۆسكۆ هه‌موو توانای خۆی بۆ پشتیوانی كاندیدی نزیك له مۆسكۆ ڤیكتۆر یانكۆڤیتش ڕاگه‌یاند، سه‌ره‌ڕای بردنه‌وه‌ی ئه‌و كاندیده له هه‌ڵبژاردنه‌كه، شۆڕشی پرته‌قاڵی له وڵات ڕووی دا، هه‌ڵبژاردنه‌كه به ساخته‌كاری ناوبرا، بۆیه ڤیكتۆر یۆشینكۆی كاندیدی وڵاتانی ڕۆژئاوا سه‌رۆكایه‌تیی وڵاتی گرته ده‌ست، له 2006 تا 2009 ڕووسیا هه‌ڕه‌شه‌ی وه‌ستاندنی هه‌نارده‌ی گازی بۆ ئۆكراینا و له‌وێوه‌یش بۆ یه‌كێتیی ئه‌وروپا كرد، كه ئه‌مه‌یش كێشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی لێ كه‌وته‌وه.
له 2008 جۆرج ده‌بلیو بووش له دوا ساڵی حوكمكردنی، بیرۆكه‌ی هێنانی جۆرجیا و ئۆكراینای بۆ ڕیزی ناتۆ ڕاگه‌یاند، به‌ڵام ئه‌مه به ته‌واوی پووتینی تووڕه كرد و ئه‌ڵمانیا و فڕه‌نسایش بۆ ڕێگری له دروستبوونی كێشه و گرژی، بیرۆكه‌كه‌ی جۆرج ده‌بلیو بۆشیان ڕه‌ت كرده‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ناتۆ له‌و كاره نه‌وه‌ستا تا له 2013 ڕێككه‌وتنێكی هاوبه‌ش له نێوان ئۆكراینا و یه‌كێتیی ئه‌وروپا واژوو كرا، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوی یه‌كه‌م بۆ چوونی وڵاته‌كه بۆ ڕیزی ناتۆ و یه‌كێتیی ئه‌وروپا، له به‌رانبه‌ر ئه‌وه ڕووسیا گه‌مارۆی خسته سه‌ر كاڵای ئۆكراینی، ده‌ستی به دروستكردنی فشاری ئابووری له‌سه‌ر وڵاته‌كه كرد.
له 2014یش به‌شێوه‌یه‌كی كتوپڕ ڕووسیا سوپای گه‌یانده نیمچه دوورگه‌ی كریما و به ته‌واوی داگیری كرد و كۆمارێكی فیدراڵی سه‌ر به مۆسكۆی لێ دامه‌زراند، هه‌رچه‌نده ئه‌مه كاردانه‌وه‌ی سیاسی و دیپلۆماسی و سزای ئابووری له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه به‌سه‌ر ڕووسیا هێنا، به‌ڵام مۆسكۆ له‌و هه‌نگاوه په‌شیمان نه‌بووه‌وه و تا ئێسته‌یش به‌رده‌وامی هه‌یه، ئێسته به ته‌واوبوونی بۆڕی گواستنه‌وه‌ی گاز "نۆرد ستریم 2" به نێو ده‌ریای به‌ڵتیك و گه‌یاندنی گاز به ئه‌لمانیا، مۆسكۆ له كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا بێباكه، كه پێشتر ته‌نیا گازیان له ڕێی ئۆكرایناوه پێ ده‌گه‌یشت، بۆیه گاز به ئه‌وروپا ده‌دات له به‌رانبه‌ر بێده‌نگبوونیان له‌وه‌ی چی له ئۆكراینا ده‌گوزه‌رێ، بۆیه سه‌دان هه‌زار سه‌ربازی له سنووری ئه‌و وڵاته كۆكردووه‌ته‌وه و زۆرێك له شاره‌زایانیش دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه ڕووسیا ده‌یه‌وێ په‌لاماری ئۆكراینا بدا و به ته‌واوی داگیری بكات.