مووچه‌ی ئه‌م مانگه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان كه دوێنی 25ی كانوونی دووه‌م، ده‌ست به دابه‌شكردنی كرا، خێراتر له مانگی پێشوو ده‌درێت و به‌پێی قسه‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت، هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی په‌روه‌رده و ناوخۆ و چه‌ندان وه‌زاره‌تی تر دابه‌ش ده‌كرێ.
ڕۆژی 25ی هه‌موو مانگێك، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دابه‌شكردنی مووچه ده‌ست پێ ده‌كات و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت مووچه وه‌رده‌گرن.
سبه‌ی مووچه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و حه‌فتا و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێ
به‌پێی خشته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سبه‌ی مووچه‌ی یه‌كه‌ی هه‌شتا و حه‌فتا و وه‌زاره‌تی دارایی دابه‌ش ده‌كرێ. هه‌روه‌ها به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" ڕۆژی یه‌كشه‌می داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ و ره‌گه‌زنامه و ده‌زگاكانی تری سه‌ر به‌و وه‌زاره‌ته دابه‌ش ده‌كرێ.
هاوكات له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و كاروباری شه‌هیدان و چه‌ندان دامه‌زراوه تر دابه‌ش ده‌كرێ و له‌گه‌ڵ هاتنی 200 ملیاره‌كه‌ی به‌غدایش مووچه خێراتر ده‌كرێ.
حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر داهاتی ناوخۆ مووچه دابه‌ش ده‌كات، ته‌نیا 200 ملیار دیناری له به‌غداوه وه‌ك ته‌مویل بۆ ره‌وانه ده‌كرێ.