بڵاوکردنەوەی وێنەکانی مۆدێلێکی نوێ و جیاوازی پانتۆڵی جۆری جینزی ژنان،
بووەتە مایەی راکێشانی سەرنجی بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
پانتۆڵەکە بەرهەمی مارکەی "تۆپ شۆپ"ـە و بە شێوەیەکی جیاواز لە
پانتۆڵی ئاسایی دیزاین کراوە، بە جۆرێک کە لەسەر چۆکەکانی قوماشی پانتۆڵەکە
لابراوە و لەبری ئەوە بە نایلۆنێکی روون پڕ کراوەتەوە.
بەشێک لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، لە کۆمێنتەکانیادا، بۆچوونی
نەرێنییان لەسەر پانتۆڵەکە هەیە و پێیان وایە، کە هیچ هۆکارێکی پێویست نییە بۆ
دانانی ئەو پارچە نایلۆنییە و کردنی بە بەشێک لە پێکهاتەی پانتۆڵەکە.
بەڵام لە بەرامبەریشدا ئەو پانتۆڵەی بەرهەمی تۆپ شۆپ و کۆمپانیای
نۆردستروومی تایبەت بە جلوبەرگ، بووەتە جێی سەرنج و رەزامەندیی ژمارەیەکی تر لە
بەکارهێنەران و بە گوێرەی زانیارییەکانیش نرخی پانتۆڵەکە بریتییە لە 95 دۆلاری ئەمەریکایی.
سەرچاوە/ سپوتنیک