کچە گۆرانیبێژی ئەمەریکایی سێلینا گۆمێز، ئەو گەشتە هونەرییەی
هەڵوەشاندەوە، کە بڕیار بوو بۆ چەند وڵاتێک ئەنجامی بدات و تێیاندا پڕۆژەی هونەریی
هەبێت، ئەمەش بە هۆی وەرگرتنی چارەسەری دەروونی، بە هۆی تووشبوونی بە خەمۆکی و
دڵەڕاوکێ.
ئێستە گۆمێز تەمەنی 24 ساڵە و خاوەنی زیاد لە113 ملیۆن فۆڵەوەرە لە
تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئینستاگرام، بەڵام ئاژانسی هەواڵی "رۆیتەرز" بڵاوی کردووەتەوە،
ئەو لەژێر کاریگەریی ئەو دۆخە دەروونییەی تووشی بووە، لە ئێستە ئەپلیکەیشنی
ئینستاگرامی لە مۆبایلەکەی خۆی سڕیوەتەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، سێلینا گۆمێز هەستاوە بە هەڵوەشاندنەوەی پلانی
گەشتە هونەرییە جیهانییەکەی، کە بە ناوی "ریڤایڤڵ" بڕیار بوو ئەنجامی
بدات، ئەمەش بە هۆی ئەوەی دەستی کردووە بە وەرگرتنی چارەسەری دەروونی.
ئەو کچە گۆرانیبێژە رای گەیاندووە، بۆ ماوەی سێ مانگ بەردەوام دەبێت لە
وەرگرتنی چارەسەر، ئەمەش چونکە لە ئێستەدا متمانە بە خۆبوونی بە تەواوی شکاوە و لە
دۆخێکی قووڵی خەمۆکییدا دەژی.
سەرچاوە/ سپوتنیک