كریستیانۆ رۆناڵدۆ ئه‌ستێره‌ی مانچێسته‌ر یونایتد و پۆرتوگال، له شاری دوبه‌ی ئیماراتییه و به‌شداریی دوبه‌ی ئێكسپۆ ده‌كات.
شۆنا ماكگی جێگری سه‌رۆكی پێوه‌ندییه‌كان له دوبه‌ی ئێكسپۆ 2020 رای گه‌یاند، رۆناڵدۆ سبه‌ی له ئیڤێنتێكی گفتوگۆ له چوارچێوه‌ی هه‌فته‌ی ته‌ندروستی و توانای جه‌سته‌یی له میانه‌ی پێشانگه‌ی دوبه‌ی ئێكسپۆ به‌شداریی ده‌كات.
رۆناڵدۆ هاوژین و منداڵه‌كانیشی له‌گه‌ڵ خۆی بردووه و ئه‌مڕۆش له‌گه‌ڵ به‌رپرسه باڵاكانی ئیمارات و شاری دوبه‌ی به تایبه‌تی یه‌كیان بینی.