راپۆرتێكی نه‌خۆشخانه‌ی گردی ئیزمیر بۆ لێكۆلینه‌وه و راهێنان ئاشكرای كرد ئیبراهیم تاتلیساس به هۆی پهككهوتنهوه توانای خزمه‌ت كردنی نه‌ماوه و پێویسته خانه‌نشین بكرێت.
هونه‌رمه‌ندی ناوداری تورك ئیبراهیم تاتلیساس له‌باره‌ی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه ده‌ڵێن به هۆی پهككهوتنهوه خانه‌نشین كراوه رای گه‌یاند، خانه‌نشینم بۆخۆم نه‌ویستووه و پێویستیشم پێ نییه، به‌ڵام لێره‌دا باسه‌كه له سه‌ر منداڵه‌كانمه و ئه‌وه‌ش هه‌موو شتێك دهبڕێنتهوه، ئه‌گه‌رنا من پێویستم به‌و مووچه نییه كه وڵات پێمی ده‌دات.
زیاتر گوتی، كه‌س له‌م دنیایه‌دا نامێنێته‌وه، به‌ڵام من به‌رده‌وام ده‌بم له‌سه‌ر گۆرانی گوتنم و ئێسته‌ش له‌هه‌ولی ئاماده‌كردنی ئه‌ڵبوومه نوێكهمم، با هه‌موو كه‌سێكیش وابزانن كه من خانه‌نشین كراوم، ئه‌گه‌رچی خانه‌نشین بوون شتێكی خراپ نییه.
سه‌رچاوه:
milliyet