ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت كێشیان بپارێزن، پێویسته ئاگاداری كاتی خه‌وتنیان بن، چونكه بێ خه‌وی ده‌بێته هۆكاری شه‌هیه بوونه‌وه و ئه‌وه‌ش واده‌كات مرۆڤ زیاتر بخوات و كێشی زیاتر بێت.
دكتۆر ئۆلز ئێردینگ باس له‌وه ده‌كات كه خه‌و له‌گه‌ڵ كۆئه‌ندامی هه‌رس و برسیه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كی نزیكیان به یه‌كه‌وه هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی كه یه‌كێك له شه‌ودا خه‌وی لێ نه‌كه‌وێت له خواردن ده‌گه‌ڕێت.
هه‌روه‌ها باس له‌وه ده‌كات كه مرۆڤ له كاتی خه‌وتندا هۆڕمۆنی لێبتین ده‌رده‌كات كه هه‌ستی تێربوون به مرۆڤ ده‌به‌خشێت و برسیه‌تی ناهێڵێت، به‌ڵام له كاتی بێ خه‌ویدا مرۆڤ هۆڕمۆنێكی هه‌ستی كه پێی ده‌ڵێن گریلین زیاد ده‌كات ئه‌وه‌ش مرۆڤ برسی ده‌كات.
ئێردینگ باس له‌وه ده‌كات له كاتی تێر خه‌وبووندا خه‌زنه‌ی مێشك نوێ ده‌بێته‌وه، له‌و كاته‌شدا وزه‌یه‌كی زۆر به له‌ش و مێشك ده‌به‌خشرێت و هه‌ست به زیندوویه‌تی ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: takvim