دوێنێ له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان پارچه ڤیدیۆییه‌ك بینه‌رانی سه‌رسام كرد ئه‌ویش به‌وه‌ی پیاوێك كه ته‌مه‌نی 55 ساڵه به ناوی "جۆسیۆ ئه‌نتۆنیو" ماوه‌ی 25 ساڵه له‌سه‌ر شه‌قامه‌كان ده‌ژیت و نه شوێنێكی هه‌یه بۆ خه‌وتن و نه خێزانیشی هه‌یه، تاكه كاری ئه‌وه‌یه كه له پاڕكێكی وه‌ستانی ئۆتۆمبێل كار ده‌كات و هه‌ر له‌وێش ده‌خه‌وێت، ئه‌و پاره‌یه‌ی وه‌ریشی ده‌گرێت ته‌نها ده‌توانێت سگی پێ پڕ بكاته‌وه.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه به‌رده‌وام ئۆتۆمبێلی لا راده‌گرێت، خاوه‌نی ئارایشتگایهكه، رۆژێك ئه‌نتۆنیۆ ده‌باته ئارایشتگاكهی و له‌وێ سهرسوڕمانهكان رووده‌دات.
سه‌ره‌تا قژی به شێوه‌یه‌كی مۆدێرن دهبڕت، دواتر قژ و ردێنی بۆیاغ ده‌كات، دوا به‌دوای ئه‌وانیش جلێكی مۆدێرنی گه‌نجانه‌ی له‌به‌ر ده‌كات، دواتر كاتێك ئه‌نتۆنیۆ خۆی ده‌بینێت باوه‌ڕ به چاوی خۆی ناكات، ده‌ڵێت "ئه‌ی خوایه، باوه‌ڕ ناكه‌م كه ئه‌وه منم، ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم من كێم كه‌س نامناسێته‌وه".
سه‌رچاوه:
sozcu
Bu adamın değişimine inanamayacaksınız! by Sozcu