هاربیت رۆبسۆن، كه كچه هاوڕێی ماسۆن گرینوودی یاریزانی مانچێسته‌ر یونایتده، ئاشكرای كرد گرینوود زۆری لێداوه و ده‌ستدرێژی سێكسییشی كردووه‌ته‌سه‌ر.
هاربیت له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئینستاگرام، چه‌ند وێنه‌یه‌كی خۆی داناوه و ده‌نگێكیشی بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه تێیدا ده‌ركه‌وێت، ماسۆن گرینوود لێی داوه و خوێن له ده‌می هاتووه، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌شی راگه‌یاندووه، یاریزانه‌كه ده‌ستدرێژی سێكسی كردووه‌ته‌سه‌ر.
هاربیت رۆبنسۆن نووسیویه‌تی، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌یانه‌وێت بزانن، گرینوود چی به‌سه‌ر من هێناوه.
كچه‌كه ئاشكرای كردووه، گرینوود به زۆر سێكسی له‌گه‌ڵ كردووه و لێیشی داوه.
ئه‌م تۆمه‌ته بۆ یاریزانه‌كه، ئه‌گه‌ر بسه‌لمێت، زۆر خراپ ده‌بێت و ده‌كه‌وێته زیندانه‌وه و سزایه‌كی توندی ده‌بێت.
هه‌ر سه‌باره‌ت به‌م پێشهاته، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمی بڵاو كرده‌وه و رایان گه‌یاند، له بڵاوبوونه‌وه‌ی وێنه و چیرۆكی رووداوه‌كه ئاگه‌دارن.
هه‌روه‌ها یانه‌كه رای گه‌یاند: "كۆمێنتی زیاترمان نییه تا ئه‌و كاته‌ی راستییه‌كان ده‌سه‌لمێت، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا نییه و به هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت لێی خۆش نابێت".
ئه‌مه جاری یه‌كه‌م نییه گرینوود له سكانداڵێكی سێكسی‌دا تێوه‌ده‌گلێت، له 2020یش پێش یاریی ئینگلته‌را و دانیمارك له‌گه‌ڵ فیڵ فۆدینی هاوڕێی له‌گه‌ڵ چه‌ند كچێك شه‌ویان به‌سه‌ر بردبوو، به‌م هۆیه‌وه له هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ده‌ركران.