به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو چه‌ند چه‌كدارێكی رێكخراوی تیرۆریستی داعش له ترسی پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی ئاسایش سه‌نته‌ری كه‌ركووكیان به جێ هێشت و به‌ره‌و باكوری شاره‌كه ڕایان كرد، به‌ڵام هێزه‌كانی ئاسایش و فڕۆكه جه‌نگییه‌كان دوایان كه‌وتن و توانیان له ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك حه‌وت تیرۆریستیان بكوژن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی له شاری كه‌ركووك به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو، دوای ئه‌وه‌ی هێزه ته‌ناهییه‌كان و چه‌كدارانی خۆبه‌خشی شاری كه‌ركوون به‌رپه‌رچی هێرشه‌كانی داعش ده‌ده‌نه‌وه، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ئه‌و ڕێكخراوه تیرۆریستییه شاره‌كه جێ ده‌هێڵن و به‌ره‌و باكوور ده‌ڕۆن، به‌ڵام له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ی جه‌نگیی هێزه هاوپه‌یمانه‌كانه‌وه ده‌كرێنه ئامانج و زۆرینه‌یان ده‌كوژرێن.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه، سێ كه‌سیان به برینداری خۆیان شاردووه‌ته‌وه و ئێسته گه‌مارۆ دراون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هێزه‌كانی ئاسایش دوای تیرۆریستان كه‌وتوون و فڕۆكه‌كانیش له ئاسمانه‌وه چاودێرییان ده‌كه‌ن، ئه‌و تیرۆریسته بریندارانه‌ی ماون، خه‌ریكی ڕاكردن و خۆ حه‌شاردانن، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ده‌ربازیان نابێت.
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆش، له‌كاتێكدا خه‌ڵكی خۆبه‌خشی شاری كه‌ركووك، له‌گه‌ڵ هێزه ته‌ناهییه‌كانی شاره‌كه به‌نێو ئه‌و كۆڵانانه‌دا ده‌گه‌ڕان كه گومانی بوونی داعشی لێیه، تا به ته‌واوی پاكی بكه‌نه‌وه، چه‌ند چه‌كدارێكی داعش هێرش ده‌كه‌ن و شه‌ڕ له‌نێوانیان درووست ده‌بێت.
به‌پێی زانیارییه‌كانی "وشه" له گه‌ڕه‌كی "ئه‌سرا وه‌لمه‌فقودین" كه زۆرینه‌ی دانیشتوانی عه‌ره‌به، هێرش كراوه‌ته سه‌ر هێزه ته‌ناهییه‌كان و تا ئاماده‌كردنی ئه‌م هه‌واڵه‌ش ته‌قه به‌رده‌وامه.
به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان، هێرشی داعش له‌و گه‌ڕه‌كه عه‌ره‌بانه له‌ناو ماڵه‌كانه‌وه‌یه و به چه‌كی نیشانشكێن (قه‌ناس) كرده‌وه تیرۆرییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن و له‌لایه‌ن هاووڵاتییه عه‌ره‌به‌كانی شاره‌كه‌وه هاوكارییان ده‌كرێ.
دوێنێ هه‌ینی 21 تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر له رێی بازگه‌ی مه‌كته‌ب خالید و سنووره‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووكه‌وه به‌گوێره‌ی لێدوانی به‌رپرسانی ئاسایش نزیكه‌ی 30 تا 40 چه‌كداری رێكخراوی تیرۆریستی داعش هاتوونه‌ته نێو كه‌ركووك و به چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاره‌كه بڵاو بوونه‌وه و له رۆژئاوای كه‌ركووكیش چوونه نێو شاره‌دێ دوبس و هێرشیان كرده سه‌ر وێستگه‌ی كاره‌با و 34 كه‌سیان لێ شه‌هید كرد. ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كان له‌گه‌ڵ تیرۆریستان له گه‌ڕه‌كه‌كانی یه‌كی حوزه‌یران و دۆمیز و واسیت و تسعین و چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی تر به‌رده‌وام بوون، به‌ڵام هاووڵاتییانی كه‌ركووك ده‌ستیان كرده چه‌ك و به‌نێو كۆڵانه‌كان بڵاوه‌یان كرد و رێگریان له‌وه كرد تیرۆریستان به ته‌واوی ڕه‌وشی شاره‌كه بشێوێنن، دواتریش هێزی پێشمه‌رگه له هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه گه‌یشتنه شاره‌كه و توانیان به رێژه‌ی 95% كه‌ركووك كۆنتڕۆڵ بكه‌نه‌وه.
كه‌ركووك یه‌كێكه له پارێزگاكانی باشووری كوردستان و زۆرینه‌ی هه‌ره زۆری دانیشتووانی كورده و شارێكی ده‌وڵه‌مه‌نده به سامانی نه‌وت، دوای رووخانی به‌عس به ماده‌ی 140ی ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراق چاره‌سه‌ر بۆ ئاسایی كردنه‌وه و قه‌ره‌بووكردنه‌وه و راپرسی له شاره‌كه دانرا بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی شاره‌كه بڕیار له‌وه بده‌ن كه دێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان یان له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌مێننه‌وه، به‌ڵام حكوومه‌ته‌كانی عێراق ده‌ستووری ده‌نگ له‌سه‌رداویان جێبه‌جێ نه‌كرد، دوای هاتنی رێكخراوی تیرۆریستی داعش ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك كه‌وتنه ده‌ست تیرۆریستان و سوپای عێراقیش له شاره‌كه ڕایكرد، به‌ڵام هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان گه‌یشتنه شاره‌كه و رێگریان له پێشڕه‌وی تیرۆریستان كرد و ئێسته‌ش ته‌واوی سنووره‌كانی باشوور و رۆژئاوای كه‌ركووك پێشمه‌رگه‌ی كوردستان لێی بڵاوبوونه‌ته‌وه و ده‌یپارێزن.