نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:27:18/03/2017 ‌

نرخی زێڕ لە بازاڕەکانی دنیا هەر ئۆنسێکی بە هەزار و 228 دۆلار دەفرۆشرێت. كارزان وەفیق زیڕنگر و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 248 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  220 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  190 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و لە كاتی كردنەوەی بازاڕەكە،  بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 228 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 125 هەزار   و 600 دینار دەستنیشان كراوە.



وشە - سلێمان تاشان