رێژه‌ی بارانبارین له كه‌ركووك به به‌راورد له‌گه‌ڵ ساڵی رابردوو كه‌مه و نه‌یتوانیوه مه‌تسی وشكه‌ساڵی تێپه‌ڕێنێت، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌و شه‌پۆله بارانبارینه‌ی له چه‌ند رۆژی داهاتوودا به‌ڕێوه‌یه، رێژه‌ی بارانبارین له‌و پارێزگایه به‌رز بكاته‌وه و بیگه‌یه‌نێته ئاستی ساڵی رابردوو.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/مارس، شه‌هاب حه‌كیم، به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌ركووك به میدیاكانی راگه‌یاند، تا ئێسته رێژه‌ی بارانبارین له شاری كه‌ركووك به به‌راورد به ساڵی رابردوو كه‌متره، به‌ڵام به به‌راورد له‌گه‌ڵ چه‌ند ساڵی پێشووتر رێژه‌ی بارانبارین به‌رز بووه‌ته‌وه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، تا ئێسته رێژه‌ی بارانبارین له كه‌ركووك به 200 ملم تۆمار كراوه، له شارۆكه و شاره‌دێیه‌كان رێژه‌ی بارانبارین زیاتره له 200 ملم.
به‌ڕێوه‌به‌ری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی كه‌ركووك دووپاتی ده‌كاته‌وه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له دوای شه‌پۆلێكی تری بارانبارین، رێژه‌ی بارانبارین له‌مساڵدا یه‌كسان ببێته‌وه له‌گه‌ڵ رێژه‌ی بارانبارینی ساڵی رابردوو.
له‌باره‌ی به‌ڕێكردنی مه‌ترسی وشكه‌ساڵی ئاماژه ده‌دات، به‌و شه‌پۆله‌ی له چه‌ند رۆژی رابردوو روو ده‌كاته ناوچه‌كه، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ركووكیش وه‌ك پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان مه‌ترسی وشكه‌ساڵی به‌ڕێ بكات.