له یه‌كێك له یانه شه‌وانه‌كانی سویسرا، شازاده ویلیا‌م به شێوه‌یه‌كی سه‌یر سه‌ما ده‌كات و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی یانه‌كه و دواتر بینه‌رانی یوتیوب و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی بۆ لای خۆی ڕ‌اكێشا.
سایتی تی ئێم زێد، ڤیدیۆیه‌كی له‌سه‌ر كه‌ناڵی خۆی له یوتیوب بڵاو كردووه‌ته‌وه كه تێیدا شازاده ویلیا‌م ده‌رده‌كه‌وێت به شێوه‌یه‌كی كۆنی كلاسیكی سه‌ما ده‌كات، شوێنهكهیش یانه‌یه‌كی شه‌وانه‌ی سویسرایه، به هۆی ئه‌و جووڵه سهیرانهیشیهوه، ئاماده‌بووانی یانه‌كه سه‌رنجی ده‌خه‌نه سه‌ر.
له‌و كۆمێنت و توانجانه‌ی له ویلیا‌م دراوه، به تایبه‌ت له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی یوتیوبه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ڤیدیۆیه، سه‌رسوڕمانی خۆیان بۆ ئه‌و سه‌مایه ویلیامی لاو ده‌ربڕیوه كه رێگه‌یه‌كی كۆن و كلاسیكییه.
بۆ بیرهێنانه‌وه، رۆژنامه‌ی زه سه‌نی به‌ریتانی، باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه ویلیا‌م بێ خێزانه‌كه بۆ به‌سه‌ربردنی پشوو، له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیدا رووی له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌لبی سویسرا كردووه.