وه‌زاره‌تی حه‌ج و عه‌مره‌ی سعوودیه و رێكخراوی حه‌ج و زیاره‌تی ئێران، ده‌ستیان به گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی پێویست كرد بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ خه‌ڵكی ئێران بتوانن له رێوڕه‌سمی حه‌جدا به‌شداری بكه‌ن.
رێككه‌وتننامه‌كه به‌گوێره‌ی كۆمه‌ڵێك مه‌رج و رێوشوێن واژوو كراوه و شای سعوودیه خۆی ره‌زامه‌ندی له‌سه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه ده‌ربڕیوه.
جێگه‌ی باسه به‌هۆی تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان ئێران و سعوودیه بۆ یه‌كه‌م جار دوای سێ ده‌یه، هیچ گرووپێكی ئێرانی به‌شدارییان له رێوڕه‌سمی حه‌جدا نه‌كرد.
ناكۆكی نێوان سعوودیه و ئێران دوای ئه‌وه ئاڵۆز بوو كه ئێران هێرشی كرده سه‌ر باڵوێزخانه و كونسوڵگه‌ری سعوودیه له تاران و مه‌شهه‌د و دواجار ئێران رێگه‌ی به هیچ ئێرانییهك نه‌دا به‌شداری له حه‌جدا بكات.
جێگه‌ی باسه له حه‌جی دوو ساڵ له‌مه‌وبه‌ریش به‌هۆی قه‌ره‌باڵغی له كاتی حه‌جكردندا، سه‌دان ئێرانی گیانیان له ده‌ست دا و ئه‌مه‌ش بوو به ده‌ستپێكێكی نوێی تێكچوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان سعوودیه و ئێران.
بڕیاره له ئێرانه‌وه ٨٥ هه‌زار كه‌س گه‌شتی حه‌ج بكه‌ن.