مسته‌فا عه‌تاران، جێگری فه‌رمانگه‌ی نه‌هێشتنی خوێنده‌واری ئێران ئاشكرای كرد، له شه‌ش مانگی رابردوودا ٥٠ خوێندكاری پاسداری ئێران له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریادا كوژراون.
ئه‌و ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه ئه‌و كوژراوانه به‌رگریكارانی شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه‌ن له سووریا. پێویسته بگوترێت پێشتر مورته‌زا سه‌فاری فه‌رمانده‌یه‌كی سوپای پاسدارانی ئێران، باسی له‌وه كردبوو كه له ساڵی رابردوودا لانی كه‌م ١٠٠ خوێندكاری زانكۆی ئیمام حوسێن كه سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانه، ره‌وانه‌ی سووریا كراون تا به‌شداری له جه‌نگی ناوخۆیی سووریا بكه‌ن و ئه‌زموونی جه‌نگ به‌ده‌ست بهێنن.
ئه‌و به بێ ئه‌وه‌ی هیچ ژماره‌یه‌ك ئاشكرا بكات گوتبووی، له‌وانه ژماره‌یه‌كیان كوژراون یان بریندار بوون و ئه‌وانه‌ی تریش له به‌ره‌كانی جه‌نگ درێژه به‌شه‌ڕ ده‌ده‌ن.
به‌گوێره‌ی
RFI له‌م دواییانه‌ش سه‌رۆكی دامه‌زراوه‌یه‌كی ئێران دانی به‌وه نا كه له شه‌ڕی ناوخۆیی سووریا كه له ساڵی ٢٠١١ه‌وه ده‌ستی پێ كردووه، دوو هه‌زار و ١٠٠ ئێرانی كوژراون .
فه‌رمانده‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌رده‌وام هانی گه‌نجان و خوێندكارانی ئێران ده‌ده‌ن به‌شداری له شه‌ڕی سووریا بكه‌ن و شوێنه پیرۆزه‌كانی شیعه بپارێزن.
پێوسته بگوترێت ئێران هاوپه‌یمانی حكوومه‌تی سووریایه و رۆڵی هه‌بووه له پاراستنی رژێمی ئه‌سه‌د.