وێڕای خراپیی ڕه‌وشی په‌یامنێره‌كه‌ی كوردستان تیڤی كه له یاریگه‌یه‌كی شاری سلێمانی كه‌وته به‌ر شاڵاوی هێزه ته‌ناهییه‌كان و ڕه‌وشی ته‌ندروستی خراپه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌ناڵه‌كه، بڕیاریان داوه هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار نه‌كه‌ن.
ڕووداوه‌كه‌ی "نه‌شمیل محه‌مه‌د" په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له سلێمانی، سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسان و چه‌ندان سه‌نته‌ر و ڕێكخراوی هێنایه ده‌نگ كه تا ئێسته كاری ڕژد بۆ باشتركردنی مافی ڕۆژنامه‌نووسان نه‌گیراوه‌ته به‌ر، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا تا ئێسته هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی له دژی لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان تۆمار نه‌كراوه.
هۆشیار عه‌زیز به‌رپرسی ئۆفیسی سلێمانیی كوردستان تی ڤی، به "وشه"ی راگه‌یاند، له‌سه‌ر داوای به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كه‌ناڵه‌كه‌مان، بڕیارمان داوه هیچ سكاڵایه‌كی یاسایی تۆمار نه‌كه‌ین.
وه‌ك ئه‌و باسی كرد، تا ئێسته له‌لایه‌ن خانه‌واده‌كه‌شییه‌وه هیچ سكاڵایه‌ك تۆمار نه‌كراوه.
ئەوەشی گوت: ئەگەری هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا، خانەوادەی نەشمیل محەمەد، سکاڵای یاسایی لەسەر بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی چالاکییە مەدەنییەکانی شاری سلێمانی تۆمار بکەن.
سه‌باره‌ت به ڕه‌وشی ته‌ندروستیی نه‌شمیل، هۆشیار عه‌زیز گوتی: باری ته‌ندروستی تا ڕاده‌یه‌ك جێگیره، به‌ڵام پێویستی به‌وه‌یه ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات، له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌برێته وڵاتی ئوردن.
نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شاری سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو (16ی ئادار/ مارس) له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى یارییه‌كى تۆپى پێ له یاریگه‌ى زانكۆى شارى سلێمانى، به‌هۆى پاڵپێوه‌نان و فشارى هێزه ته‌ناهییه‌كان، سه‌رى به ستونێكى ئاسن ده‌كه‌وێت و به‌ر زه‌ویش ده‌كه‌وێت و تووشى بێهۆشبوون (غه‌یبووبه) ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.