پۆلیسی كه‌ركووك پلانی ته‌ناهی بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزی راگه‌یاند كه تیایدا سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كان له ئاماده‌باشیدا ده‌بن و پێش جه‌ژنی نه‌ورۆزیش، هه‌ڵمه‌تێكی گه‌ڕان و پشكنین له‌ناو كه‌ركووكدا ده‌ست پێ ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 18ی ئادار/مارس، خه‌تاب عومه‌ر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك له كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌وانیدا پلانی ته‌ناهی بۆ رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز راگه‌یاند و تیایدا ئاماژه‌ی دا، سه‌رجه‌م هێزه ته‌ناهییه‌كانی كه‌ركووك به‌شداری جێبه‌جێكردنی پلانی رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆز ده‌كه‌ن و هاتوچۆ بۆ ده‌ره‌وه و ناوه‌وه‌ی شاره‌كه به‌پێی كات رێكخراوه.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا له سه‌عات حه‌وتی به‌یانی تا 11ی به‌یانی هاووڵاتییان بۆیان هه‌یه ته‌نیا له شاره‌كه ده‌ربچن، له سه‌عات 11 بۆ سێی دوانیوه‌ڕۆ هاتن و رۆیشتن بۆ كه‌ركووك ئاسایییه، له دوای سه‌عات سێی دوای نیوه‌ڕۆ رۆیشتن بۆ ده‌ره‌وه‌ی شار قه‌ده‌غه ده‌بێت، چونكه هه‌موو سه‌یرانكه‌ره‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ ناو شار.
له‌باره‌ی هاتوچۆكردنی ئۆتۆمبێل و هاووڵاتییان له‌ناو شاری كه‌ركووك، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی كه‌ركووك دووپاتی ده‌كاته‌وه، له رۆژانی نه‌ورۆزدا هاتوچۆ له‌ناو شار له حه‌وتی به‌یانییه‌وه تا 12ی شه‌و ئاسایی ده‌بێت .
ئه‌وه‌شی گوت، ساڵی رابردوو له رۆژانی جه‌ژنی نه‌ورۆزدا هیچ حاڵه‌تێكی نه‌خوازراو رووی نه‌داوه و هاووڵاتییان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانمان پلانی تۆكمه‌یان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له رۆژانی جه‌ژندا هاووڵاتییان بێ ترس گه‌شت و سه‌یرانی خۆیان بكه‌ن.