وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا ڕای گه‌یاند، به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو پیاوێك له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه له فڕۆكه‌خانه‌ی ئۆرلی باشووری پاریس كوژرا، ئه‌ویش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌وڵی داوه چه‌ك له یه‌كێك له ئه‌ندامانی هێزه ته‌ناهییه‌كان بستێنێت.
گوته‌بێژی فه‌رمی وه‌زاره‌تی ناوخۆی فڕه‌نسا به "فرانس پرێس"ی ڕاگه‌یاند، سه‌عات 7:30ی به‌یانی ئه‌مڕۆ شه‌موو، پیاوێك له نێو فڕۆكه‌خانه هه‌وڵی داوه چه‌ك له كارمه‌ندێكی ته‌ناهی ببات و كرده‌ی توندوتیژی ئه‌نجام بدات، ڕای كردووه‌ته نێو بازاڕی فڕۆكه‌خانه‌كه، ئه‌ندامانی تری هێزه ته‌ناهییه‌كان دوای كه‌وتوون و ته‌قه‌یان لێ كردووه و كوشتوویانه، دواتر هێزه ته‌ناهییه‌كان به چڕی ده‌ستیان به پشكنین له نێو فڕۆكه‌خانه‌كه كردووه و مه‌ترسی ئه‌وه هه‌بووه هێرشبه‌ری تر له نێو فڕۆكه‌خانه‌كه هه‌بن و كرده‌ی تیرۆریستی ئه‌نجام بده‌ن.
له كاتی ڕووداوه‌كه‌دا پۆلیس به‌شێكی فڕۆكه‌خانه‌كه‌یان داخست و گه‌شتیارانیان ئاگه‌دار كرده‌وه كه خۆیان بپارێزن و له شوێنه‌كانی خۆیان بمێننه‌وه.
سه‌رچاوه‌یه‌كی پۆلیسی پاریس ئاشكرای كرد، ئه‌و هێزه‌ی گه‌یشتنه فڕۆكه‌خانه‌كه، هێزی تایبه‌تی فڕه‌نسان و بۆ پاراستنی شوێنه هه‌ستیاره‌كان ئه‌ركیان پێ ده‌سپێردرێت، تا ئێسته هیچ زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و پیاوه‌ی هه‌وڵی بردنی چه‌ك و نانه‌وه‌ی توندوتیژی داوه بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه بكه‌ره‌كه ئۆتۆمبێلێكیشی دزیوه و پێی گه‌یشتووه‌ته فڕۆكه‌خانه.