لە قۆناغی 16ــی جامی وڵاتانی ئەفریقا، لە یاریی نێوان هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال و كاپ ڤێردی، سادیۆ مانێی هێرشبه‌ری هەڵبژاردەی سەنیگال لە تۆپێکی هاوبه‌شدا لەگەڵ گۆڵپارێز دیاس جوزیمار بەریەککەوتن، هەردووکیان تووشی پێکان بوون، لە خولەکی 63 دا سادیۆ مانێ گۆڵێکی بۆ سەنیگال تۆمارکرد، بەڵام بەهۆی زۆریی ئازار لەسەریەوە، له یاریگه كه‌وت و نەیتوانی یارییەکە تەواو بکات.
سادیۆ مانێ گواسترایەوە یەکێک لە نەخۆشخانەکان، لە کاتی چارەسەرکردنی پێکانی سەریدا، لە هەمان نەخۆشخانەدا منداڵێک تووشی نەخۆشیەک ببوو، کە مەترسی زۆری مردنی لەسەر بوو، خانەوادەکەی نەیاندەتوانی ئەو بڕە پارەیه بدەن بۆ چارەسەرکردنی، كه نه‌خۆشخانه‌كه داوایان ده‌كرد، به‌ڵام سادیۆ مانێ، كه هه‌موو كات به‌وه ناسراوه، خێر و چاكه ده‌كات، هەموو خەرجییهكانی چاره‌سه‌ری منداڵه‌كه‌ی خسته ئه‌ستۆی خۆی و لە مردن رزگار کرد.
جێی ئاماژه‌یه هه‌ڵبژارده‌ی سه‌نیگال به سه‌ركردایه‌تی سادیۆ مانێ، دوو رۆژ له‌مه‌وبه‌ر جامی ئه‌فریقایان بۆ یه‌كه‌مجار له مێژوودا به‌ده‌ست هێنا، كه له كامیرۆن به‌ڕێوه‌چوو.
فه‌رحان جوبرائیل