سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له‌باره‌ى رۆژنامه‌نووس نه‌شمیل محه‌مه‌د راگه‌یه‌نراوێكى بڵاوكرده‌وه و راى گه‌یاند، جارى یه‌كه‌م نیه له‌سلێمانى رووداوى له‌وشێوه‌یه رووده‌دات.
سه‌ندیكاى ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستان له راگه‌یه‌نراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى بۆ "وشه" نێردراوه هاتووه، له‌لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانى سلێمانى هێرشكراوه‌ته سه‌رچه‌ند ڕۆژنامه‌نووسێك و به‌وهۆیه‌شه‌وه نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێرى كه‌ناڵى كوردستان تى ڤى تائێسته بێ هۆشه.
له‌راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا زیاتر هاتووه، جارى یه‌كه‌م نیه له‌سلێمانى رووداوى له‌وشێوه‌یه رووده‌دات و داوا له‌ده‌سه‌ڵاتدارانى سلێمانى ده‌كه‌ین به‌ته‌نگ گیان و سه‌لامه‌تى ڕۆژنامه‌نووسانه‌وه بن.
سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى كوردستان باسى له‌وه‌شكردووه كه جگه له‌وه‌ى ئهوپێشێلكردنى مافى رۆژنامه‌نووسانه له هه‌مان كاتدا پێشێل كردنی مافی رۆژنامه‌وانانه به پێی یاسای 35 ی ساڵی 2007 ی یاسای رۆژنامه‌گه‌ری كوردستان , داوا له ده‌سه‌لاتدارانی ئه‌منی شاری سلێمانی ده‌كه‌ن لێكۆلینه‌وه ئه‌نجام بده‌ن و تاوانباران بدرێنه دادگا.
نه‌شمیل محه‌مه‌د په‌یامنێری كوردستان تی ڤی له شاری سلێمانی، ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو (16ی ئادار/ مارس) له كاتی به‌ڕێوه‌چوونی یارییه‌كی تۆپی پێ له یاریگه‌ی زانكۆی شاری سلێمانی، به‌هۆی پاڵپێوه‌نان و فشاری هێزه ته‌ناهییه‌كان، سه‌ری به ستونێكی ئاسن ده‌كه‌وێت و به‌ر زه‌ویش ده‌كه‌وێت و تووشی بێهۆشبوون (غه‌یبووبه) ده‌بێت و بۆ چاره‌سه‌ر ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه ده‌كرێت.