ژاپۆنییه‌كان كه چه‌ندان ساڵه بۆ بواری كشتوكاڵ و ئاوه‌دانكردنه‌وه سوود له فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان وه‌رده‌گرن، ده‌یانه‌وێت بۆ بواری گواستنه‌وه‌ی كاڵا و شتومه‌كیش سوودی لێ وه‌ربگرن.
rakuten یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیای ژاپۆن ئاشكرای كرد، به هاوكاری كۆمپانیای airmap سیسته‌مێكی داناوه كه به‌هۆی سیسته‌مه‌كه كاڵا بۆ ئه‌و كه‌سه ده‌گوازرێته‌وه كه داوای كردووه و به شێوه‌یه‌ك داڕێژراوه كه فڕۆكه‌كان تووشی رووداوی هاتوچۆ نابن.
پێویسته بگوترێت زۆرترین ماوه بۆ راده‌ستكردنی كاڵا یه‌ك سه‌عات ده‌ستنیشان كراوه. كۆمپانیای airmap بۆ داڕشتنی سیسته‌می ترافیكی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بودجه‌یه‌كی ٢٦ ملیۆن دۆلاری له كۆمپانیای مایكرۆسۆفت وه‌رگرتووه و بڕیاره بودجه‌ی تر بۆ هه‌مان مه‌به‌ست وه‌ربگرێت.
كۆمپانیاكه خوازیاره هه‌ر له رێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان له بواری دیزاینی خانووبه‌ره سوود وه‌ربگرێت. فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌كان رۆژ به‌ڕۆژ زیاتر په‌ره ده‌ستێنن و له وڵاتانی رۆژئاوا ئه‌و سیسته‌مه زیاتر بۆ مه‌به‌ستی هه‌واڵگری و وێنه‌گرتن سوودی لێ وه‌رده‌گیرێت.