به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به تیشكى خۆر له كوردستان و له ئاستى خه‌ڵكدا به‌ره‌و هه‌ڵكشان چووه، ئه‌و كۆمپانیایانه‌ى ئامێره‌كانى كاره‌باى تیشكى خۆر ده‌فرۆشن، دووپات له هه‌ڵكشانى خواست له‌سه‌ر ئه‌و كاره‌بایه ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدا دێت كه سه‌عاته‌كانى پێدانى كاره‌باى نیشتمانى له كوردستاندا به‌ته‌واوه‌تى كه‌م بووه‌ته‌وه.
عه‌بدوڵا سوور خاوه‌نى كۆمپانیایى "كۆد مۆد" بۆ به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به تیشكى خۆر، به"وشه"ى راگه‌یاند، خواستى زیاتر له‌سه‌ر ئامێرى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به تیشكى خۆر له ئاست هاووڵاتییانى كوردستاندا دروست بووه.
كۆد مۆد یه‌كێك له‌و كۆمپانیایانه‌یه ئامێره‌كانى تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى تیشكى خۆر له كوردستاندا ده‌فرۆشن. ئه‌وان دوو جۆر ئامێریان هه‌یه، یه‌كه‌میان نرخه‌كه‌ى 14 هه‌زار دۆلاره كه گره‌نتى پێنج ساڵ كاركردنى هه‌یه و 35 ئه‌مپێر كاره‌با ده‌دات، ئه‌ویتر گره‌نتى له‌گه‌ڵ نییه و به نرخى شه‌ش هه‌زار و 500 دۆلار ده‌فرۆشن.
خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كه ده‌ڵێ، "له ماوه‌ى رابردوودا 615 ئامێرى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌بامان به نرخ و كوالێتى جیاجیا فرۆشتووه و بۆ ماڵانمان به‌ستووه".
كێشه‌ى سه‌ره‌كیى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌با به تیشكى خۆر، به‌رزى نرخى ئامێره‌كانیه‌تى كه به‌تایبه‌ت له‌و ته‌نگژه دارایییه‌دا له تواناى زۆر كه‌سدا نییه بیكڕێت و بۆ ماڵه‌كه‌ى ببه‌ستێت، به‌ڵام پێ ده‌چێت خراپى دۆخى كاره‌باى نیشتمانى، زۆر كه‌س ناچار بكات په‌نا بۆ كڕینى ئه‌و ئامێره ببه‌ن.
عه‌بدوڵا سوور ده‌ڵێ، "راسته نرخى ئه‌و ئامێره به‌رزه، به‌ڵام بۆ تاهه‌تایه هاووڵاتییان له كێشه‌ى نه‌بوونى كاره‌با ڕزگار ده‌كات.
وه‌ك خاوه‌نى ئه‌و كۆمپانیایه روونى ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر هاووڵاتییه‌ك بیه‌وێت ئامێرێكى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى تیشكى خۆر بكڕێت كه تواناى دابینكردنى 35 ئه‌مپێر كاره‌باى هه‌بێت، پێویسته سه‌ربانێكى به رووبه‌رى 10-20 مه‌تر هه‌بێت، تا بتوانرێت ئه‌و ئامێره‌ى له‌سه‌ر ببه‌سترێت، به‌ڵام له رووبه‌رى كه‌متریشدا به زیادكردنى شووشه‌كانى ئامێره‌كه، جێبه‌جێ ده‌بێت.
سه‌بیحه شێخ عه‌دنان یه‌كێك له‌و هاووڵاتییانه‌ى شارى هه‌ولێر كه پێش سێ مانگ ئه‌و ئامێره‌یان كڕیوه بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، "له سێ مانگى رابردوودا ئامێره‌كه بێ كێشه بووه و بۆ خوله‌كێكیش كاره‌بامان نه‌بڕاوه، له كاره‌باى مۆلیده و حكوومه‌ت ده‌ربازمان بووه".
زیاتر ده‌ڵێ، "له وه‌رزى زستاندا و له سه‌عاته‌كانى به‌ره‌به‌یاندا هه‌ندێك له ئامێره كاره‌بایییه‌كانمان ده‌كوژانده‌وه بۆ ئه‌وه‌ى وزه‌كه‌ى ته‌واو نه‌بێت، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ركه‌وتنه‌وه‌ى خۆردا، جارێكى تر ئامێره‌كانمان داده‌گیرسانده‌وه".
ئێسته ئه‌و كۆمپانیایه، سه‌رقاڵى گه‌ڵاڵه‌كردنى پڕۆژه‌یه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى ئامێره‌كانى به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى تیشكى خۆر به قیست بفرۆشنه هاووڵاتییان. وه‌ك خاوه‌نى كۆمپانیایه‌كه ده‌ڵێ، "پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌یه كه له سه‌ره‌تادا بڕى حه‌وت ئه‌مپێر به سێ هه‌زار و 300 دۆلار ده‌ست پێ ده‌كات و له‌گه‌ڵ دانه‌وه‌ى نیوه‌ى قیسته‌كه، كاره‌باكه‌ش ده‌بێته 12 ئه‌مپێر".
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان كه تا ئێسته شكستى هێناوه له دابینكردنى كاره‌باى 24 سه‌عاتى، هه‌ر هه‌وڵێكى هاووڵاتییان بۆ دابینكردنى كاره‌باى خۆیان، به كه‌مكردنه‌وه‌ى فشار له‌سه‌ر وه‌زاره‌ته‌كه داده‌نێت.
حه‌مه‌ده‌مین هه‌ورامى گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، "كاره‌باى تیشكى خۆر له كوردستان به‌پێویست ده‌زانین و جێى ده‌ستخۆشییه هاووڵاتییان ئه‌و وزه نوێیه به‌كار بێنن. به‌وه‌ش فشار له‌سه‌ر كاره‌باى نیشتمانى كه‌متر ده‌بێته‌وه و گرنگه به هه‌موو لایه‌ك هانى هاووڵاتییان بده‌ین روو له به‌كارهێنانى كاره‌باى تیشكى خۆر بكه‌ن".
سه‌مه‌د عه‌بدوڵا هه‌ڵگرى بڕوانامه‌ى ماسته‌ر له ژینگه بۆ "وشه"ى روون كرده‌وه، پشتبه‌ستن به وزه‌ى نوێ كارێكى زۆرباشه و پێویسته حكوومه‌ت هانى خه‌ڵك بدات و یارمه‌تیده‌ر بێت بۆ ئه‌و كاره، هه‌روه‌ها هاووڵاتییان ڕزگار بكه‌ن له پاشماوه‌ى وزه‌كانى تر، چونكه به‌رهه‌مهێنانى كاره‌باى تیشكى خۆر هیچ پاشماوه‌یه‌كى نییه و به پێچه‌وانه‌ى كاره‌باى هایدرۆلیكى و سووته‌مه‌نى، كێشه بۆ ژینگه دروست ناكات.