ئه‌گه‌رچی شه‌وی ڕابردوو، ڕیال مه‌درید توانی سێ خاڵی یارییه‌كه به‌ده‌ست بهێنێت و به دوو گۆڵ به‌رامبه‌ر گۆڵێك له ئه‌تله‌تیكۆ بلباو بباته‌وه، به‌ڵام ڕۆناڵدۆ ڕازی نه‌بوو، چونكه خۆی گۆڵی نه‌كرد و له به‌شێكی یارییه‌كه‌دا زێدان داینیشاندن.
له خوله‌كی 80ی یارییه‌كه، كاتێك زینه‌دین زێدان ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ڕیال مه‌درید، كریستیانۆ ڕۆناڵدۆ داده‌نیشێنێ، و ئیسكۆ له جێی داده‌نێ، زۆری پێ ناخۆش ده‌بێ و ده‌ڵێ: بۆچی من؟
ڕۆناڵدۆ كه پێوه‌ی دیاره به‌و بڕیاره‌ی ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی بێزاره، به‌وه ناوه‌ستێ و جنێوێكی بێ ئابڕوو ده‌دات، ئه‌مه‌ش ئه‌و كاته ده‌ركه‌وت كه چاوی كامێره لاوه‌كییه‌كان دواتر سه‌رنجیان خستووه‌ته سه‌ری، جنێوهكهش له چوار وشه‌ی ئینگلیزی پێك هاتووه.
جێی ئاماژه‌یه، به‌م بردنه‌وه‌یه، ڕیال مه‌درید كۆی خاڵه‌كانی بۆ 65 خاڵ به‌رز كرده‌وه و له پێشه‌نگی خولی ئیسپانی مایه‌وه.