لە چەند بەردێكی ناوچەكانی حائیل و نەجرانی سعوودیە، لەسەر تاشەبەردەكان جەستەی ژن هەڵكەنراوه كە تەمەنیان هەزاران ساڵە و هی سەردەمە جیاوازەكانن.
چەند وێنەیەك گیراون، هی ناوچە بەردینەكانی شارەكانی "نەجران و حائیل"ی سعوودیەن، ئامانج تێیدا دەرخستنی رۆڵی ژنه لە نیوچە دوورگەی عەرەبیدا.
فۆتۆگرافەرێكی سعوودی، پێشەنگەیەكی بۆ ئەو وێنانە لە شاری ئەبوو زەبی ئیمارات كردەوە كە تێیدا دهردهكهوێ وێنە و جەستەی ژنانی سەردەمە جیاوازەكان لەسەر ئەو تاشەبەردانە كێشراون.
نەخش لەسەر بەرد، یان خۆڵی وشكهەڵاتوو و جۆرەكانی تری كانزا و تایبەت ئەو كانزایانەی ئۆكسیدیان كەمە، دەكێشرێن، تا بەرگەی زەبری زەمەن بگرن.
پێشەنگەكە لهژێر ناوی (إلى السگح)ـە، ناونیشانی كتێبێكی پێشووتری عەجرووشە، كە تێیدا باسی دروستكردنی مێژووی ناوچەكەی لەسەر دەستی ژن دهكات.