خاوەنی تەندروستترین دڵی دنیا دۆزرانەوە

:: AM:10:18:19/03/2017 ‌
لێكۆڵەران گەیشتنە ئەو دەرئەنجامەی كە هۆزی "تەسمیاتی" لە دارستانەكانی بۆلیڤیا، خاوەنی تەندروستترین دڵن لە دنیادا.

لە لێكۆڵینەوەیەكدا، دەركەوتووە كە نزیكەی هیچ كەسێك لە رۆڵەكانی گەل و هۆزی تەسمیاتی نیشانەی نەخۆشی و گرفتی دەماریان نییە، تەنانەت ئەوانەیشی كە بە ساڵدا چوون.

لێكۆڵەران ئاماژەیان بەوە كردووە كە گەلێكن بڕواناكرێ چه‌ند خۆپارێزن لە سیستمی خۆراكی،  رێگەی ژیانیشیان جیاوازە. ئەوەیشیان خستووەتە روو "تەواوی دنیا ناكرێت بگەڕێتەوە نێو سەردەمی راوكردن و كشتوكاڵی سەرەتایی و خۆگرتن، بەڵام ئەمانە /هۆزی تەسیماتی/ پەندن بۆ هەموومان".

ئەو هۆزە، لە نزیكەی 16 هەزار كەس پێك دێن، زیاتر تیرئەندازی و راوەماسی و كشتوكاڵ لەسەر رووبارێكی دارستانەكانی ئەمازۆن دەكەن، لە ناوچە جیاوازەكانی بۆلیڤیان، رێگەی ژیانیشیان وەك شێوازی ژیانی هەزاران ساڵ لەمەوبەرە. ئه‌مه‌ وای لە زانایانی تایبەت بە لێكۆڵینەوەكە كرد، چەند گەشتێكی ئاسمانی بكەن و دواتر بە بەلەم بڕۆن، تا بگەن بە شوێنی ژیانی ئەو هۆزە.

ئەندامانی ئەو هۆزە، چالاكیی جەستەییان زۆر زیاترە لە كەسانی ئاسایی، پیاوان رۆژانە 17 هەزار هەنگاو دەڕۆن، ژنیش 16 هەزار. تەنانەت ئەوانەی تەمەنیان گەیشتووەتە 60 ساڵانیش رۆژانە 15 هەزار هەنگاو دەبڕن. لە كاتێكدا خەڵكی تر لە ناوچەكانی دنیا، ئەوپەڕی 10 هەزار هەنگاو لە رۆژێكدا بڕۆن.

دكتۆر گریگۆری تۆماس، یەكێك لە لێكۆڵینڤانانی ناوەندی پزیشكی "لۆنگ پیچ میمۆریال"ی كالیفۆرنیا، دەڵێ "لە رێی وەرزشەوە، دەرمانێكی نائاساییان مسۆگەر كردووە".



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د