دوێنێ شه‌موو، "چاك بێری" ئه‌فسانه و ڕابه‌ری میوزیكی "ڕۆك ئاند ڕۆك" به مردوویی له ماڵه‌كه‌ی له ویلایه‌تی "میزۆری" ئه‌مه‌ریكا دۆزرایه‌وه.
كۆمپانیای "سانت چارلز" به‌رهه‌مهێنه‌ری كاره‌كانی چاك، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ئه‌م هه‌واڵه‌ی بڵاو كرده‌وه و دواتر پۆلیسی ئه‌و ناوچه‌یه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه له ڕێگه‌ی ئه‌مبوڵانسه‌وه ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه، تا هه‌رچۆنێك بێت ڕزگاری بكه‌ن، به‌ڵام نه‌تواندراوه هیچ هاوكارییه‌كی پێشكه‌ش بكه‌ن، چونكه پێشتر گیانی له‌ده‌ست دابوو.
به‌پێی ڕاپۆرتی پزیشكی، سه‌عات یه‌ك و 26 به كاتی ئه‌و شاره، چاك بێری له ته‌مه‌نی 90 ساڵیدا كۆچی دوایی كردووه.
چاك بێری له ئه‌مه‌ریكا و ئه‌ورووپا ناوبانگێكی زۆری هه‌بوو، چه‌ند گۆرانییه‌كی هه‌یه، له گوێی هه‌وادارانی هونه‌ری "ڕۆك ئاند رۆڵ" هه‌میشه ده‌زرنگێنه‌وه و به نه‌مر هه‌ژماری ده‌كه‌ن.