بانكی رافیدەین، ئەمڕۆ یەكشەم رای گەیاند كە قەرز بە فەرمانبەران و هاونیشتمانییان دەدات بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون.
لە بەیاننامەیەكدا، بانكی رافیدەین ئەوەی روون كردووەتەوە كە بانكەكەیان بڕیاری داوە، قەرز بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون و وەبەرهێنان بدات, كە خۆی پارەكەی دەدات.
هەروەها ئەوەیشیان خستووهته روو كە "ئەو قەرزە بە مەبەستی پاڵپشتیكردنی فەرمانبەران و هاونیشتمانییانە بۆ كڕینی یەكەی نیشتەجێبوون كە رێژەی دەستكەوت 60%ـدا بێت".
بانكی رافیدەین، پێشتریش بڵاوی كردبووەوە تا بڕی 30 ملیۆن دینار قەرز بە هاونیشتمانییان دەدات بۆ كڕینی جۆرەكانی ئۆتۆمبێل.
هەروەها پێشتر و لە 2016 بڕیاری پێدانی قەرزی بە فەرمانبەران و خاوەن پڕۆژەكان دابوو، ئەوەیش بەپێی رێكار و مەرجی تایبەت بوو، كە یەكێك لەوانە بوونی كارتی زیرەكی وەرگرتنی مووچە بوو، هەروەها قەرزی پێشتریان لەسەر كەڵەكە نەبووبێ.