سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان سەردانی پەیامنێرەكەی كوردستان تیڤی كرد
سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان لە شاری سلێمانی سەردانی نەشمیل محەمەدی پەیامنێری كوردستان تیڤی كرد كە پێنجشەمی رابردوو بەهۆی رووداوێك لە یارییەكی خولی نایابی پێشمەرگەی كوردستان لەنێو یاریگە سەری بەر ستوونێكی ئاسن كەوتبوو و بەهۆیەوە ماوەیەك لە نەخۆشخانە بەبێ هۆشی مابووەوە.
یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان ئاشكرای كرد كە سەرۆكەكەیان سەفین كانەبی لەگەڵ شاندێكدا دوێنێ شەموو سەردانی شاری سلێمانی و كەركووكی كردبوو و لەو سەردانەشدا دوو رۆژنامەوانی وەرزشی بەسەر كردبووەوە.
كانه‌بی له شاری سلێمانی به یاوه‌ری هادی كه‌ریم جێگری سه‌رۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان سه‌ردانی رۆژنامه‌نووسی وه‌رزشی و په‌یامنێری كوردستان تیڤی نه‌شمیل محه‌مه‌دی كرد، كه له یارییه‌كه‌ی نه‌ورۆز و شێروانه رۆژی پێنجشەمی رابردوو له‌لایه‌ن پۆلیسی چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانه‌وه به توندی ئازار درابوو، به‌هۆیه‌وه كهوتبووە نه‌خۆشخانه.
سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان هیوای چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تی بۆ نه‌شمیل محه‌مه‌د خواست و ئاماده‌یی هه‌ر هاوكارییه‌كی بۆ ده‌ربڕی.
هاوكات سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێ داوای كرد رێز له رۆژنامه‌نووسان بگیرێت و رێگرییان لێ نه‌كرێت كاتێك بۆ روومالی یاری و چالاكییه‌كان ده‌چنه یاریگه‌كان.
كانەبی لەسەر تۆڕی كۆمەڵایەتیی (فەیسبووك) بڵاوی كردبووەوە كە سەردانی ماڵی ڕۆژنامەنووسی وەرزشی خاتوو نەشمیل محەممەدی كردووە دوای ئـەوەی لە یاری نێوان نەورۆز و شێروانە تووشی ڕووداوێک ھاتبوو، سوپاس بۆ خوای گەورە ئـێستا تەندروستی زۆرباشە، ھیوای تەندروستییەکی باشتری بۆ دەخوازم.
سه‌فین كانه‌بی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه لێكۆڵینه‌وه له رووداوه‌كه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی راستی و دروستی كێشه روون ببێته‌وه و ئه‌وانه‌ی كه‌مته‌رخه‌من به‌رپرسیاره‌تیی ئه‌و كاره له ئه‌ستۆ بگرن.
له به‌رامبه‌ریشدا نه‌شمیل محه‌مه‌د سوپاسی یه‌كەتیی تۆپی پێ و ته‌واوی رۆژنامه‌نووسان و ئه‌و كه‌سانه‌ی كرد كه له خهمیدابوونه و سه‌ردانیان كردووه و لێیان پرسیوەتەوە.
هەردوێنێ سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستان به یاوه‌ری شاندێك له شاری كەركووك سه‌ردانی ماڵی وێنه‌گر و رۆژنامه‌وانی وه‌رزشی یوسف كه‌ركووكی كرد كه باری ته‌ندروستی باش نییه و بڕیاره له‌م رۆژانه نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت.
كانه‌بی هیوای سه‌لامه‌تی و ته‌ندروستییه‌كی باشی بۆ یوسف كه‌ركووكی خواست و ئاماده‌یی خۆشی و یەكەتییەكەشی بۆ هه‌ر پێویستی و هاوكارییه‌ك ده‌ربڕی.
سەرۆكی یەكەتیی تۆپی پێی كوردستان رایگەیاند: یوسف كه‌ركووكی یه‌كێكه له باشترین فۆتۆگرافه‌ره وه‌رزشییه‌كانی كوردستان، خۆی و كامێراكه‌ی خزمه‌تێكی زۆری وه‌رزشی كوردستان به گشتی و تۆپی پێ به تایبه‌تییان كردووه، بۆ هه‌موو كاره جوانه‌كانی ده‌ستخۆشی لێ ده‌كه‌م، منیش به ئه‌ركی سه‌رشانی خۆم زانیووه له ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له كه‌ركووك له خزمه‌تی بم.
ئاماژەی بەوەشدابوو كە كاكه یوسف پێنجشه‌ممه‌ی دادێ له ده‌ره‌وه‌ی وڵات نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ده‌كرێت، له خوای گه‌وره ده‌پارێمه‌وه شیفای به په‌له‌ی بۆ بنێرێ و به ته‌ندروستییه‌كی باشتر بگه‌رێته‌وه كوردستان. جەختیشی كردبووەوە كە هه‌رچی به‌و بكرێت له خزمه‌تی دەبێت و له هاوكارییكردنی درێغی ناكات.
له به‌رامبه‌ردا كه‌ركووكی سوپاسی بهسهركردنهوەكەی و دڵسۆزیی سه‌رۆكی یه‌كەتیی تۆپی پێی كوردستانی كرد.
وشە -
ئامانج ئه‌كره‌م