وێڕای ئه‌وه‌ی ئێسته كوردستان به قۆناغێكی نوێ‌دا تێده‌په‌ڕێت و ئینته‌رنێت بووه‌ته پێویستییه‌كی سه‌ره‌تایی ژیان، به‌ڵام تا ئێسته زیاتر له 80 گوندی سنووری ده‌ڤه‌ری زێبار و دۆڵی نه‌هله و به‌شێك له گونده‌كانی سنووری شاره‌دێی بجێل، هێڵی ئینته‌رنێتیان نییه.
بێوار هوكی یه‌كێكه له رۆژنامه‌نووسانی ده‌ڤه‌ری زێبار له شاره‌دێی دینارته به "وشه"ی گوت: سنووری ده‌ڤه‌ری زێبار و دۆڵی نه‌هله، ناوچه‌یه‌كی فراوان و دووره ده‌سته و زیاتر له 50 هه‌زار دانیشتووی هه‌یه، به‌ڵام به‌داخه‌وه به ده‌ست ده‌یان كێشه و خزمه‌تگوزاریی سه‌ره‌تایی ده‌ناڵێنێت، له‌وانه نه‌بوونی ئاو و ئاوه‌ڕۆ و رێگه‌وبان و كاره‌با، هاوكات هێڵی ئینته‌رنێتیش یه‌كێكه له كێشه هه‌ره گرنگه‌كانی ئه‌و ناوچه‌یه. كاتێك من راپۆرتێك دروست ده‌كه‌م، ده‌بێت بڕۆمه سه‌نته‌ری شاره‌دێ یان شارۆكه‌ی ئاكرێ بۆ ئه‌وه‌ی له‌وێوه بۆ رۆژنامه‌ی بینێرم، چونكه بێجگه له ئینته‌رنێتی Free و ئینته‌رنێتی كوڕه‌ك، هیچ هێڵێكی تری ئینته‌رنێت نییه و ئه‌و جۆره ئینته‌رنێته‌ش به كه‌ڵكی ئیشكردن نایه‌ت.
ئه‌وه‌شی گوت، بێجگه له هێڵی جۆری فاستلینك، هیچ هێڵێكی تر به كه‌ڵكی ناوچه‌كه نایه‌ت و چه‌ندان جار واژوو بۆ دابینكردنی خزمه‌تگوزاری كۆ كراوه‌ته‌وه و پێشكه‌شی كۆمپانیای خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانمان كردووه، به‌ڵام تا ئێسته هیچ وه‌ڵامێكمان نه‌بووه.
شه‌رقی زێباری گه‌نجێكی تری ده‌ڤه‌ری زێباره و ئه‌و گوتی: گه‌نجانی سنووری دۆڵی نه‌هله و ده‌ڤه‌ری زێبار هه‌مووان بێ كارن و هیچ شوێنێك نییه بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نجه‌كانمان كاتی خۆیانی تێدا به‌سه‌ربه‌رن، بۆ نموونه ئێسته ئینته‌رنێت و به‌كارهێنانی تۆڕه كۆمه‌ڵاتییه‌كان بووه‌ته بابه‌تێكی سه‌ره‌تایی ژیان، به‌ڵام ئێمه بێ به‌شین له‌و مافه، داوا له شوێنه پێوه‌ندیداره‌كانی ناوچه‌كه ده‌كه‌ین ئه‌و مافه‌مان بۆ دابین بكه‌ن و له ده‌ست ئینته‌رنێتی فری رزگارمان بكه‌ن چونكه زۆر لاواز و سنوورداره.
به‌شێك له گونده‌كانی سنووری دۆڵی نه‌هله و ده‌ڤه‌ری زێبار، وێڕای كه ئاوه‌دانن، به‌ڵام ده‌كه‌ونه ژێر ده‌سته‌ڵاتی پارتی كرێكارانی كوردستان، بۆیه لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان ئه‌نجامنه‌دانی به‌شێك له خزمه‌تگوزارییه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌بوونی په‌كه‌كه له‌و ناوچه‌یه‌دا.
پێشوار دوودی گه‌نجێكی تری ناوچه‌كه‌یه له‌مباره‌یه‌وه گوتی: بێگومان بوونی په‌كه‌كه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر دابینكردنی خزمه‌تگوزاری بۆ ناوچه‌كه هه‌یه، به‌ڵام ده‌بێت حكوومه‌ت ئه‌مه نه‌كاته پاساو بۆ نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و له‌وانه‌ش دابینكردنی ئینته‌رنێت، چونكه ئێسته ئینته‌رنێت پێویستی ژیانه.
خه‌لیل شه‌عبان به‌رواری به‌ڕێوه‌به‌ری شاره‌دێی دینارته له‌وباره‌یه‌وه رای گه‌یاند، بێجگه له سه‌نته‌ری شاره‌دێی دینارته، هه‌موو گونده‌كانی سنووری ده‌ڤه‌ری زێبار و دۆڵی نه‌هله پێویستیان به ئینته‌رنێته. هێڵی ئینته‌رنێت بووه‌ته یه‌كێك له پێویستییه سه‌ره‌تایییه‌كانی ژیان و پێویست هه‌موو كه‌سێك ئه‌و مافه به ده‌ست بێنێت، به‌ڵام به داخه‌وه گونده‌كانی سنووری دینارته هێڵی ئینته‌رنێتیان نییه، كێشه‌كه ته‌نیا له‌لای ئێمه نییه، به‌ڵكو له سنووری به‌شێك له گونده‌كانی شاره‌دێی دراوسێشمان كه بجێله هه‌یه.
روونی كرده‌وه، ئێمه له‌گه‌ڵ كۆمپانیاكانی پێوه‌ندی و خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت له پارێزگای دهۆك كۆ بووینه‌ته‌وه، كۆمپانیای نه‌ورۆز تیلیكۆم به نووسراوێكی فه‌رمی وه‌ڵاممانی دایه‌وه كه دوو تاوه‌ری ئینته‌رنێتی فاستلینك له سنووری گونده‌كانی دۆڵی نه‌هله و زێبار دابنرێت، ئه‌وانیش له گوندی ئامه‌دا و بامشمش داده‌نرێن، به دانانی ئه‌و دوو تاوه‌ره، هیچ كێشه‌یه‌كی ئینته‌رنێت له ناوچه‌كه‌دا نامێنێت.
نه‌وزاد هلوری