بڕیاره سه‌ره‌تای مانگی داهاتوو، سه‌رۆكی میسڕ، سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكا بكات و له كۆشكی سپی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا كۆ ببێته‌وه.
به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌ك كه سه‌رۆكایه‌تیی میسڕ بڵاوی كردووه‌ته‌وه، عه‌بدولفه‌تاح سیسی سه‌رۆكی وڵات، له سه‌ردانێكی فه‌رمیی سێ ڕۆژه‌دا بۆ ئه‌مه‌ریكا، چاوی به دۆناڵد تره‌مپ و ئیداره‌كه‌ی ده‌كه‌وێت و كۆبوونه‌وه‌ی چڕ له‌سه‌ر داهاتووی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كه‌ن.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێ، له سه‌ردانه‌كه‌دا، گفتوگۆ له‌سه‌ر پێوه‌ندیی نێوانیان بكرێت و زیاتر بره‌وی پێ بدرێ و هه‌وڵه‌كانی ئاشتیی نێوان فه‌له‌ستین و ئیسرائیلیش بخرێته به‌ر باسه‌وه.
سه‌ردانه‌كه بڕیاره مانگی نیسان/ ئه‌پریل ئه‌نجام بدرێ، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه كۆتای مانگی فێبرایه‌ر/ شوباتی ڕابردوو، "سامح شوكری" وهزییری ده‌ره‌وه‌ی میسڕ سه‌ردانی ئه‌مه‌ریكای كردبوو، هه‌ردوو وڵات له‌سه‌ر واده‌ی ئه‌م سه‌ردانه‌ی سیسی بۆ كۆشكی سپی ڕێككه‌وتبوون.