سه‌باره‌ت به‌و دزه‌پێكردنانه‌ی سایتی ویكیلیكس، نوێنه‌رانی داواكاری فیدڕاڵی له شاری "ئه‌سكه‌نده‌رییه" له ویلایه‌تی فیرجینیای ئه‌مه‌ریكا، ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كرد.
ئه‌و زانیارییه نوێیانه‌ی سایتی ویكیلیكس ده‌زی پێ كردووه، كۆمه‌ڵێ دۆكۆمێنتی زۆری ئاژانسی هه‌واڵگریی ناوه‌ندیی ئه‌مه‌ریكا (CIA)ی تێدایه، هه‌ر بۆیه ئه‌م جاره مه‌ترسییه‌كه له ناو ئه‌مه‌ریكا زیاتر به‌رز بووه‌ته‌وه.
لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێ، بزانن كێ ئه‌و زانیارییانه‌ی دزه پێ كردووه و گه‌یاندوویه‌تییه ئه‌و سایته، چونكه له ناویاندا، هه‌ندێك ئامانج و هۆكاری وه‌رگرتنی زانیاریی ئاژانسی هه‌واڵگریی ئه‌مه‌ریكای ئاشكرا كردووه.
تا ئێسته له لایه‌ن حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاوه، هه‌وڵ دراوه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی بایه‌خ به‌و دزه‌كردنانه نه‌درێ و بچووك بكرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه ئه‌و ده‌رده‌خات كه زانیارییه‌كان به‌لای ئه‌مه‌ریكاوه زۆر گرنگه و پێویسته سه‌ره‌داوی كه‌سی دزه‌پێكه‌ر بدۆزنه‌وه تا زانیاری تری به‌داودا نه‌یه‌ت.