له درێژه‌ی پێشڤه‌چوونه‌كانی سوپای عێراقی بۆ ئازادكردنی ته‌واوی مووسڵ، ژماره‌یه‌ك چه‌كداری ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش خۆیان به‌ده‌سته‌وه داوه.
عه‌مید یه‌حیا ڕه‌سووڵ گوته‌بێژی سوپای عێراق له مووسڵ، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ كه به‌رده‌وامن له پێشڤه‌چوون بۆ گه‌یشتن به چه‌قی مووسڵ و گرتنه‌وه مووسڵی كۆن و مزگه‌وتی "ئه‌لنوری" و مناره‌ی حه‌دبا كه گرنگترین شوێنه‌كانی ناوه‌ڕاستی شارن و به ستراتیژی هه‌ژمار ده‌كرێن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، هه‌ردوو گه‌ڕه‌كی "نابلس" و "ریساله" به ته‌واوی له چه‌كدارانی داعش پاك كراونه‌ته‌وه.
لای خۆشییه‌وه نه‌جم جه‌بووری قه‌رمانده‌ی گرده‌وه‌گه‌له‌كانی نه‌ینه‌وا ئه‌وه‌ی خسته ڕوو كه ده‌یان چه‌كداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی سوپای عێراق كردووه و ئێسته وه‌ك دیلی شه‌ڕ له‌به‌رده‌ستیاندان.
دوای پێنج مانگ له ده‌ستپێكردنی كرده‌وه‌گه‌لی ئازادكردنه‌وه‌ی ناو شاری مووسڵ و پاككردنه‌وه‌ی له ده‌ست ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش، سوپای عێراق توانی به‌ره‌ی خۆرهه‌ڵاتی شاره‌كه به ته‌واوی پاك بكاته‌وه و نیوه‌ی به‌ره‌ی خۆرئاواش له ده‌ست ئه‌و چه‌كدارانه ده‌ربێنێ، ئێسته‌ش پلانه‌كان بۆ ئازادكرنه‌وه‌ی مووسڵی كۆنه كه ناوه‌ندی شاره‌كه‌یه له‌گه‌ڵ مزگه‌وتی "ئه‌لنووری" كه شوێنێكی ستراتیژییه.