پۆلیسی سلێمانی 20 هاووڵاتی به تۆمه‌تی جۆراوجۆر ده‌گرن و له چالاكییه‌كدا كه له به‌ره‌به‌ری جه‌ژنی نه‌ورۆز ئه‌نجامیان داوه، ده‌ستیان به‌سه‌ر 23 ماتۆڕسكیلدا گرتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 19ی ئادار/مارس، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه كۆپییه‌كی بۆ "وشه" نێردراوه، ئاماژه‌ی داوه كه مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، به‌تۆمه‌تی دزینی ئۆتۆمبێل سێ تۆمه‌تباری گرتووه.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، مه‌فره‌زه‌كانی پۆلیس له‌ناو شاری سلێمانی به تۆمه‌تی دزینی مۆبایل شه‌ش تۆمه‌تباری تریان گرتووه.
ماوه‌یه‌كه دیارده‌ی دزیكردنی ماڵان له پارێزگای سلێمانی سه‌ری هه‌ڵداوه و راگه‌یاندنه‌كه‌ی پۆلیسیش ئاشكرای ده‌كات، حه‌وت تۆمه‌تبار به تۆمه‌تی دزیكردن له چه‌ند ماڵ و سوپه‌رماركێتێك گیراون.
پۆلیسی سلێمانی دووپاتی ده‌كاته‌وه، به‌تۆمه‌تی كاری سیحر "ته‌ڕده‌ستی" چوار تۆمه‌تباریان گرتووه كه به ره‌گه‌ز هاووڵاتیی ئێرانین.
هه‌ر له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه‌دا به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانی، مه‌فره‌زه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی سلێمانی، توانییان ده‌ست به‌سه‌ر ٢٣ ماتۆڕسكیلی بێ سه‌ره‌تادا بگرن.