فیلمى دوایین په‌ڕینه‌وه فیلمێكى كوردى نوێیه‌و دواى ته‌واوبوونى سه‌رجه‌م كاره‌كانى له‌یه‌كه‌م نمایشى له‌وڵاتى فه‌ره‌نسان نمایش ده‌كرێت و له‌فیستیڤاڵى كانى جیهانى وه‌رده‌گیڕێت ، له‌و باره‌یه‌وه هونه‌رمه‌ند سه‌فین قانع كه‌كارى سیناریۆو ده‌رهێنانى بۆ ئه‌و فیلمه كردووه به‌وشه‌ى راگه‌یاند: دوایین په‌ڕینه‌وه ناوى نوێترین به‌رهه‌مى هونه‌ریمانه ، ئه‌و فیلمه كوردییه‌و ماوه‌كه‌ى هه‌ژده خوله‌كه‌و له‌ئێسته‌دا سه‌رجه‌م كاره‌كانى كۆتایی هاتووه‌و بڕیاره له‌ناوه‌ڕاستى مانگى پێنچ له‌وڵاتى فه‌ره‌نسا له‌به‌شى شۆرت له‌فیستیڤاڵى كان نمایش بكرێت ، دواتر له‌فیستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان نمایش ده‌كرێت ، ئه‌و به‌رهه‌مه به‌سپۆنسه‌رى هه‌ریه‌ك له‌كۆمپانیاى مه‌ستى فیلم و كۆمپانیاى هاماو سه‌نته‌رى میترۆ كارى بۆ كراوه ، هه‌ریه‌ك له‌ئه‌كته‌ران عومه‌ر سه‌رگه‌تى و شاڵاو جه‌مال و كاشما محه‌مه‌دو شاڵاو جه‌مال و هه‌لۆ غه‌ریب و چه‌ندین ئه‌كته‌رى تر‌ى كورد رۆلیان تێدا بینیوه‌و به‌شدارن تێیدا ، به‌رهه‌مى به‌رێوه‌به‌ڕایه‌تى گشتى هونه‌رى سینه‌ماى سلێمانییه.
چیرۆكى ئه‌و فیلمه باس له‌دووباره بوونه‌وه‌ى ژیان ده‌كات كه‌مڕۆڤ تێیدا توشى بێزارى ده‌بێت ته‌نانه‌ت له‌خۆشى و ناخۆشییه‌كانی ژیانیشیدا ، له‌ئێسته‌دا كاره‌كانى ته‌واوبووه‌و ئاماده‌یه بۆ به‌شداریكردن له‌فیستیڤاڵه ناوخۆیی و جیهانییه‌كان، ته‌واوى دیمه‌نه‌كانى له‌شارى سلێمانى و ناوچه‌ى هه‌ورامان كارى وێنه‌گرتنى بۆ كراوه.
یه‌كه‌مجار له‌وڵاتى فه‌ره‌نسا له‌فیستیڤاڵى كان نمایش ده‌كرێت له‌شارى كان ، بڕیار به‌ختیار به‌رێوه‌به‌ڕى وێنه‌گرتنه‌و شاڵاو جه‌مال و ئه‌رین وه‌ك یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌رو دانه‌ر عومه‌ر كارى ڕه‌نگ و مۆنتاژو ده‌وه‌ن نه‌وزاد كارى ماكیاژو داستان به‌رزان كارى دیزاینه‌ریان بۆ كردووه ، دانا میرزا كارى شاریۆو حه‌مه تاریق و هێمن نه‌وزاد كارى كرینیان بۆ كردووه.
وشه/ شاخه‌وان شێخانى