له یارییه‌كی به‌هێزی خولی نایابی عێراق له تۆپی پێ، یانه‌ی هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یانه‌ی شوڕته بووه‌وه و نزیكه‌ی 15 هه‌زار هانده‌ریش ئاماده‌بوون.
یارییه‌كه ئێواره‌ی یه‌كشه‌م 20ی شوبات له گه‌ڕی 22ی خولی عێراق، له یاریگه‌ی فڕانسۆ هه‌ریری له هه‌ولێری پایته‌خت كرا.
یانه‌ی هه‌ولێر یارییه‌كه‌ی به 0-1 گۆڵ دۆڕاند، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنج بوو، دوای ساڵانێكی زۆر له دابڕانی هانده‌رانی وه‌رزشی، له یارییه‌كه‌دا نزیكه‌ی 15 هه‌زار هانده‌ر و وه‌رزشدۆست ئاماده‌بوون، كه به‌شێك له‌وان هانده‌ری یانه‌ی میوان بوون و ده‌یان خانه‌واده و ئافره‌ت و كچی گه‌نجیش له یاریگه بوون.