بۆ ناساندنى زیاترى هونه‌رمه‌ندانى كورد به دنیا وه‌ك ئه‌وه‌ى هیچیان كه‌متر نییه له هونه‌رمه‌ندانى جیهانى و شایسته‌ى خه‌ڵاتى ئۆسكارى كوردین. له ئێسته‌دا ئاماده‌كارى كراوه بۆ یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى تایبه‌ت به‌ناوی "كوردیش ئۆسكار" و بۆ یه‌كه‌م جار له شارى هه‌ولێر ساز ده‌كرێت.
له‌وباره‌یه‌وه سینه‌ماكارى كورد پشتیوان عه‌بدوڵا به‌ڕێوه‌به‌ڕى فێستیڤاڵى ناوبراو به"وشه"ى راگه‌یاند: به‌هه‌ماهه‌نگى له‌گه‌ڵ چه‌ند كۆمپانیایه‌كى گه‌وره‌ى هونه‌رى و چه‌ند ده‌زگه‌یه‌كى میدیایى و ته‌له‌ڤزیونى، یه‌كه‌مین فێستیڤاڵى kurdish oskar له هه‌ولێرى پایته‌خت ساز ده‌كه‌ین له شه‌وى 25 ى مانگى ئاب، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ره‌تا داوا له ده‌رهێنه‌ر و به‌رهه‌مهێنه‌رى فیلمه كوردییه درێژه‌كان ده‌كرێ به‌تایبه‌ت ئه‌و فیلمانه‌ى له ساڵى 2010 تا كۆتای 2016 به‌رهه‌م هاتوون له كوردستان و ده‌ره‌وه‌ش فیلمه‌كانیان پێشكه‌ش بكه‌ن، دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كه‌وه لیستى پاڵێوراوانى فیلم بۆ فێستیڤاڵى kurdsh oskar ڕاده‌گه‌یه‌نرێت، مانگێك پێش ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵاته‌كانى kurdish oskar سه‌رجه‌م فیلمه پاڵێوراوه‌كان له سینه‌ما به‌فرى و بێ به‌رامبه‌ر بۆ هاووڵاتییان نمایش ده‌كرێت.
خه‌ڵاته‌كانى kurdish oskar بریتین له ئۆسكارى باشترین فیلمى كوردى، ئۆسكارى باشترین ده‌رهێنه‌رى كورد، ئۆسكارى باشترین ئه‌كته‌رى كوردى پیاو و ئۆسكارى باشترین خانمه ئه‌كته‌رى ژن و ئۆسكارى باشترین ئه‌كته‌رى كوردى منداڵ، ئۆسكارى باشترین سیناریۆى كوردى، ئۆسكارى باشترین وێنه‌گرى كورد، ئۆسكارى باشترین مۆنتێرى كورد، ئۆسكارى باشترین موزیكى سینه‌مایی كوردى، ئۆسكارى باشترین ئه‌زموونى سینه‌مایی كوردى، ئۆسكارى بینه‌ریش له ڕێگه‌ى مه‌سجه‌وه ده‌بێت.
هه‌روه‌ها پشتوان عه‌بدوڵا گوتی، سه‌رجه‌م ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ى پاڵێوراوى خه‌ڵاتى kyrdish oskarده‌بن، داوه‌ت ده‌كرێن بۆ شه‌وى ئاهه‌نگى دابه‌شكردنى خه‌ڵات كه ته‌واوى میدیا و تیڤییه‌كان ڕاسته‌وخۆ ده‌یگوازنه‌وه، مه‌رجى به‌شداربوونى هونه‌رمه‌ندانى پاڵێوراو ئه‌وه‌یه كه ده‌بێت به‌جلى فه‌رمیى كوردییه‌وه بێنه سه‌ر سته‌یج و به‌شدار بن تێیدا، لیژنه‌یه‌كى پسپۆڕى كوردى و بیانى ده‌ستنیشانى وه‌رگرتنى خه‌ڵاته‌كان ده‌كات.
وشه/ هه‌ولێر . شاخه‌وان شێخانى