به بۆنه‌ى یاده‌كانى ڕاپه‌ڕینى جه‌ماوه‌رى كه‌ركووك و جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه، فێستیڤاڵێكى هونه‌رى له كه‌ركووك به‌ڕێوه چوو و تێیدا ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى خۆبه‌خش خه‌ڵات كران.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م، به‌بۆنه‌ى ڕاپه‌ڕینى ساڵى 1991ى جه‌ماوه‌رى كه‌ركووك و جه‌ژنى نه‌ورۆزه‌وه, فێستیڤاڵێكى هونه‌رى و شانۆ و كارى ده‌ستیى قوتابییه كورده‌كانى سه‌ر به خوێندنى كه‌ركووك له دواناوه‌ندیى "سه‌ركارێز"ى كچان به‌ڕێوه چوو و 40 تابلۆ و كارى ده‌ستیى كولتوورى كورده‌واریشی تێدا خرایه ڕوو.
"شێرزاد ڕه‌شید" به‌ڕێوه‌به‌رى خوێندنى كوردى له كه‌ركووك، وێڕاى پیرۆزبایى جه‌ژنى نه‌ورۆز له ئاماده‌بووان, سوپاسی ژماره‌یه‌ك له مامۆستایانى خۆبه‌خشی كرد و به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، له كاتێكدا مامۆستایانى هه‌ندێك شوێنى كوردستان مانیان له ده‌وامى قوتابخانه‌كانیان گرتبوو و قوتابیانیان ناردبووه‌وه ماڵه‌وه و له شه‌قامدا ڕێپێوانیان له دژى سیسته‌مى پاشه‌كه‌وتكردنى مووچه‌كانیان ده‌كرد، مامۆستایانى كه‌ركووك نه‌ك هه‌ر هۆڵه‌كانى خوێندنیان چۆڵ نه‌كرد، بگره ژماره‌یه‌كیان بۆ پڕكردنه‌وه‌ى كه‌میى میلاكى مامۆستایانى كوردى، خۆبه‌خشانه ڕوویان له قوتابخانه‌كان كرد بۆ وانه گوتنه‌وه.
زیاتر گوتی، ئێمه ئه‌و پۆله مامۆستا خۆبه‌خشه به پێشمه‌رگه‌ى په‌روه‌رده‌یى ده‌زانین و ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رى دواناوه‌ندییه‌كه‌وه خه‌ڵات ده‌كرێن.
دواى ئاهه‌نگگێڕان له باخچه‌ى قوتابخانه‌كه‌دا بڵێسه‌ى ئاگرى نه‌ورۆز كرایه‌وه و سروود و گۆرانیی هه‌ڵپه‌ركێ لێدرا.
هه‌ر ئه‌مڕۆ به بۆنه‌ى نه‌ورۆزه‌وه له زانكۆى كه‌ركووكیش ئاهه‌نگێك ساز ده‌كرێت.
كه‌ركووك/ نه‌به‌ز ڕۆسته‌م