دواى ئه‌وه‌ى له چه‌ند شه‌وى ڕابردوو، ژماره‌یه‌ك تاوانى كوشتن و دزی له ماڵان له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكى كه‌ركووكدا ئه‌نجام درا، ئه‌مڕۆ ئاسایشی كه‌ركووك گرتنی ئه‌و تۆمه‌تبارانه‌ی ڕاگه‌یاند. وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن "لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م نه‌قیب فه‌رهاد حه‌مه‌عه‌لى به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى ئاسایشى كه‌ركووك، له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا ئاشكرای كرد "دواى پشكنین و به‌دواداچوونى ئه‌و زنجیره تاوانانه‌ى له چه‌ند شه‌وى ڕابردوودا له كه‌ركووك ئه‌نجام دران، تیمه‌كانمان توانییان باندێكى كوشتن و دزیكردن بگرن كه ئه‌و بانده له دوو كه‌س پێكهاتوون و دواى لێكۆڵینه‌وه دانیان به تاوانه‌كانیاندا".
حه‌مه‌عه‌لی ورده‌كاری ژماره‌یه‌ك تاوانی خسته ڕوو كه ئه‌و بانده ئه‌نجیانداوه. وه‌ك رای گه‌یاند "له گه‌ڕه‌كى عه‌ره‌فه ئافره‌تێكیان خنكاندووه و هه‌رچیان ده‌ست كه‌وتووه له ماڵى هاووڵاتى (ئه‌دیب كاكه‌یى) دزیویانه. ئه‌مه و چه‌ند تاوانێكى تریش، بۆیه لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه". زیاتر گوتى، ئه‌و بانده دانیشتووى گه‌ڕه‌كى عه‌سكه‌رین له باشوورى كه‌ركووك.
جێى وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه كه شارى كه‌ركووك له هه‌فته‌ى ڕابردوودا نائارامیى به‌خۆوه بینى، دوای ئه‌وه‌ی زنجیره‌یه‌ك تاوانى یه‌ك له‌دواى یه‌ك ئه‌نجام دران، كه گرینگ‌ترینیان كوشتى ئافره‌تێك و هه‌ڵكوتانه سه‌ر ماڵى خاوه‌ن شیرنه‌مه‌نیى شه‌كه‌رچى و دزینى یه‌ك كیلۆ ئاڵتوون و نزیكه‌ى 30 ملیۆن دینار بووه له ماڵه‌كه‌ى.
هه‌ر له‌و رۆژانه‌دا ته‌قه له سه‌رتاشخانه‌یه‌ك كرا و برینداركردنى چوار كه‌س بوو، بۆیه ماوه‌یه‌كه شه‌وان تیمه‌كانی پۆلیس و ئاسایش و ده‌زگه‌كانى ته‌ناهیى شاره‌كه له گه‌ڕه‌ك و شه‌قامه گشتییه‌كاندا ده‌وه‌ستن و ئۆتۆمبێله‌كان ده‌پشكنن.
كه‌ركووك – نه‌به‌ز ڕۆسته‌م