ماوه‌ی دوو رۆژه ئه‌و كۆمپانیایه‌ی ئه‌ركی چاودێری و ئاسایشی بازاڕی نیشتمان و بازاڕی نوێی دۆلارفرۆشانی ده‌كرد، وازی له ئه‌ركه‌كه‌ی هێناوه و هیچ هێز یان كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ئاسایش له جێگه‌ی كۆمپانیاكه دانه‌نراوه.
رۆژانه به ملیۆنان دۆلار پاره له‌و بازاڕه ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت و خاوه‌ن نووسینگه‌كان پاره‌كانیان هه‌ر له نووسینگه ده‌هێڵنه‌وه و نا‌وێرن له‌گه‌ڵ خۆیان بۆ ماڵه‌وه بیگوازنه‌وه.
ئه‌وان پێشتر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه ئاسایشی بازاڕه‌كه به ته‌واوی پارێزراوه، جۆرێك دڵنیایییان له سامانه‌كه‌یان هه‌بووه، به‌ڵام دوای كشانه‌وه‌ی كۆمپانیاكه‌ی بواری ئاسایش، نازانن چ له پاره‌كانیان بكه‌ن.
سۆران ئیسماعیل یه‌كێك له خاوه‌ن نووسینگه‌كانی بازاڕه‌كه بۆ "وشه" گوتی، "زۆربه‌ی خاوه‌ن نووسینگه‌كان نیگه‌رانن چونكه ئه‌گه‌ر پاره‌كانیان هه‌موو رۆژێك بۆ ماڵه‌وه بگوازنه‌وه، له‌وانه‌یه له رێگه‌دا مه‌ترسی بۆ سه‌ر گیانیان بێته كایه‌وه، وه‌ك ئه‌و كاسبكاره‌ی رۆژی شه‌موو له كاتی چوونه‌وه‌ی بۆ ماڵه‌وه كوژرا، ئه‌وانیش بكوژرێن و له لایه‌كی تریش ئه‌گه‌ر پاره‌كانیان هه‌ر له نووسینگه بهێڵنه‌وه، ئه‌وا له بۆشایی نه‌بوونی هیچ كۆمپانیایه‌كی بواری ئاسایش ترسیان له فه‌وتانی پاره‌كانیان هه‌یه."
به‌گوته‌ی ئه‌و خاوه‌ن نووسینگه‌یه، رۆژانه كه كار له بازاڕه‌كه ده‌كه‌ن، هیچ كێشه‌یه‌كیان نییه و شه‌وانه‌ش تا سه‌عات ١٢ی شه‌و ئاسایشی شوێنه‌كه پارێزراوه و دوای ١٢ی شه‌و كه زیاتر كۆمپانیای ستێر ئاسایشی بازاڕه‌كه‌ی ده‌پاراست، ئێسته هیچ كه‌س و لایه‌نێك نییه تا به‌یانی كه بازاڕه‌كه ده‌كرێته‌وه ئاگای له بازاڕه‌كه بێت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی به "وشه" دراوه، كۆمپانیای ستێر به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه نه‌یتوانیوه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ره‌كانی دابین بكات، له ئه‌ركه‌كه كشاوه‌ته‌وه.
ئه‌حمه‌د عومه‌ر باسی له‌وه‌ش كرد ئه‌وان ئاسایشی گه‌ڕه‌كه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت پێشنیازی ئه‌وه‌یان پێ داون كه دووكانداران خۆیان كرێی ئه‌ركی فه‌رمانبه‌رانی كۆمپانیاكه دابین ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئاسایشی گه‌ڕه‌كیش پێی گوتوون جارێ چاوه‌ڕوان بن تا چاره‌سه‌رێكیان بۆ ده‌دۆزنه‌وه.