به‌هۆی ته‌واوبوونی دیوی پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی بازاڕی نیشتمان كه ده‌كه‌وێته كۆڵانی بازاڕی شێخه‌ڵا، شوێنی كاسبكاران و ده‌ستگێڕان له‌و شوێنه له داهاتوودا چۆڵ ده‌كرێت، به‌ڵام كاته‌كه‌ی دیار نییه.
نه‌به‌ز عه‌بدولحه‌مید قایمقامی هه‌ولێر به وه‌كاله‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به‌شێك له دیوی پشته‌وه‌ی باڵه‌خانه‌ی بازاڕی نیشتمان ته‌واو بووه و له داهاتوودا شوێنی كاسبكاران و ده‌ستگێڕه‌كان له كۆڵانی بازاڕی شێخه‌ڵا چۆڵ ده‌كرێت .
ئه‌و روونی كرده‌وه، ئه‌گه‌ر ئه‌و دووكانه بازرگانییانه بكرێنه‌وه و ته‌واو بن، ناچارن پلانه‌كه جێبه‌جێ بكه‌ن و ئێسته‌ش به‌هۆی ته‌نگژه‌ی دارایییه‌وه چاوپۆشی‌یان لێ كردوون .
له‌باره‌ی ده‌نگۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه گوایه بازاڕی شێخه‌ڵا به ته‌واوی تێك ده‌درێت و له شوێنی ئه‌و پڕۆژه‌یه‌كی بازرگانی جێبه‌جێ ده‌كرێت، قایمقامی هه‌ولێر گوتی، ماوه‌ی 40 ساڵه ئه‌م بازاڕه هه‌یه و تا ئێسته بیریان له‌وه نه‌كردووه‌ته‌وه تێكی بده‌ن، به‌ڵام به‌هۆی پیسبوونی ژینگه‌ی ئه‌و بازاڕه له‌لایه‌ن كاسبكاران و ده‌ستگێڕه‌كانی ناچار ده‌بن لێپرسینه‌وه بكه‌ن.
وشه/ هێمن ڕه‌فیق