ئه‌و كه‌سانه‌ی ده‌ستبه‌رداری خواردنی گۆشت ده‌بن و ده‌بن به كه‌سانی رووه‌كخۆر، له جه‌سته‌یاندا رێژه‌ی پرۆتین كه‌م ده‌بێته‌وه و بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش پێویستیان به سه‌رچاوه‌ی تری جیا له گۆشت هه‌یه، ئه‌گه‌ر نا تووشی نه‌خۆشیی جۆراوجۆر ده‌بن.
ئه‌م پێنج خۆراكه‌ی خواره‌وه، به سه‌رچاوه‌یه‌كی گرنگی پێكهاته‌ی پرۆتین هه‌ژمار ده‌كرێن كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتینی رووه‌كی له‌خۆده‌گرن، ئه‌م پرۆتینه‌ش جگه له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیی جه‌سته، هاوكات هیچ زیانێكیشی وه‌ك پرۆتینی ئاژه‌ڵی نییه:
یه‌كه‌م- سۆیا، به یه‌كێك له ده‌وڵه‌مه‌ندترین خۆراكه رووه‌كییه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت كه رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتین له‌خۆ ده‌گرێت، به تایبه‌ت جۆری تۆفوو.
دووه‌م- دانه‌وێڵه، به گشتی زۆربه‌ی جۆره‌كانی دانه‌وێڵه، رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پرۆتینی رووه‌كی له خۆ ده‌گرن.
سێیه‌م- چه‌ره‌زات به گشتی و كه‌ره‌ی فستقی سوودانی و كه‌ره‌ی باده‌م، یه‌كێكی ترن له شوێنگره‌وه گرنگه‌كانی گۆشت و ده‌بنه هۆی دابینكردنی پرۆتینی رووه‌كی.
چواره‌م- سه‌وزه‌وات به گشتی و كاهوو به تایبه‌ت، سه‌رچاوه‌ی ده‌وڵه‌مه‌ندی پرۆتینی رووه‌كین.
پێنجه‌م- برنجی ره‌ش، به یه‌كێكی تر له كه‌ناڵه هه‌ره ده‌وڵه‌مه‌نده‌كانی دابینكردنی پرۆتینی خۆراكی داده‌نرێت.